< یەکەم پاشایان 20 >

ئەوە بوو بەن‌هەدەدی پاشای ئارام هەموو هێزەکەی کۆکردەوە و سی و دوو پاشاش بە ئەسپ و گالیسکەوە لەگەڵی بوون، سوپای جوڵاند و سامیرەی گەمارۆ دا و لە دژی جەنگا. 1
Ben Hadad the king of Syria gathered all his army together; and there were thirty-two kings with him, with horses and chariots. He went up and besieged Samaria, and fought against it.
چەند نێردراوێکی ناردە شارەکە بۆ لای ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل. پێی گوت: «بەن‌هەدەد ئاوا دەڵێت: 2
He sent messengers into the city to Ahab king of Israel and said to him, “Ben Hadad says,
”زێڕ و زیوەکەت هی منە، ژن و کوڕە چاکەکانت هی منن.“» 3
‘Your silver and your gold are mine. Your wives also and your children, even the best, are mine.’”
پاشای ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە: «پاشای گەورەم، ئەوەی گوتت وا دەبێت، خۆم و هەموو ئەوانەشی کە هەمە هی تۆن.» 4
The king of Israel answered, “It is according to your saying, my lord, O king. I am yours, and all that I have.”
نێردراوەکان هاتنەوە و گوتیان: «بەن‌هەدەد ئەمە دەڵێت:”من چەند نێردراوێکم بۆ لات نارد و گوتم، زێڕ و زیو و ژن و کوڕە چاکەکانت دەدەیتە من، 5
The messengers came again and said, “Ben Hadad says, ‘I sent indeed to you, saying, “You shall deliver me your silver, your gold, your wives, and your children;
بەڵام سبەینێ لەم کاتەدا کاربەدەستەکانم دەنێرمە لات، کۆشکەکەت و ماڵی کاربەدەستەکانت دەپشکنن. جا هەموو ئەوەی پەسەندە لەبەرچاوی تۆ دەستی بەسەردا دەگرن و دەیبەن.“» 6
but I will send my servants to you tomorrow about this time, and they will search your house and the houses of your servants. Whatever is pleasant in your eyes, they will put it in their hand, and take it away.”’”
پاشای ئیسرائیل هەموو پیرانی خاکەکەی بانگکرد و گوتی: «بزانن و ببینن، ئەمە داوای شەڕ دەکات، چونکە ناردی بۆ داواکردنی ژن و کوڕ و زێڕ و زیوەکەم، ڕەتم نەکردەوە.» 7
Then the king of Israel called all the elders of the land, and said, “Please notice how this man seeks mischief; for he sent to me for my wives, and for my children, and for my silver, and for my gold; and I didn’t deny him.”
هەموو پیران و هەموو گەل وەڵامیان دایەوە: «گوێی لێ مەگرە و ڕازی مەبە.» 8
All the elders and all the people said to him, “Don’t listen, and don’t consent.”
ئەویش بە نێردراوەکانی بەن‌هەدەدی گوت: «بە پاشای گەورەم بڵێن:”منی خزمەتکارت هەموو ئەوە جێبەجێ دەکەم کە لە سەرەتادا داوات کردووە، بەڵام ناتوانم ئەم کارە بکەم.“» ئینجا نێردراوەکان گەڕانەوە و وەڵامەکەیان بۆ بەن‌هەدەد گێڕایەوە. 9
Therefore he said to the messengers of Ben Hadad, “Tell my lord the king, ‘All that you sent for to your servant at the first I will do, but this thing I cannot do.’” The messengers departed and brought him back the message.
ئینجا بەن‌هەدەد ناردی بۆ لای ئەحاڤ و گوتی: «با خوداوەندەکان توندترین سزام بدەن، ئەگەر خۆڵی سامیرە بەشی مشتی هەموو ئەو گەلە بکات کە دوام کەوتوون.» 10
Ben Hadad sent to him, and said, “The gods do so to me, and more also, if the dust of Samaria will be enough for handfuls for all the people who follow me.”
پاشای ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «پێی بڵێن:”شەڕکردن شانازی نییە، بەڵکو سەرکەوتن.“» 11
The king of Israel answered, “Tell him, ‘Don’t let him who puts on his armor brag like he who takes it off.’”
کاتێک بەن‌هەدەد لەگەڵ پاشاکان لەنێو چادرەکان دەیخواردەوە گوێی لەم قسەیە بوو، بە خزمەتکارەکانی گوت: «ڕیز ببەستن.» ئەوانیش ڕیزیان بەست و بەریان لە شارەکە گرت. 12
When Ben Hadad heard this message as he was drinking, he and the kings in the pavilions, he said to his servants, “Prepare to attack!” So they prepared to attack the city.
ئەوە بوو پێغەمبەرێک لە ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل هاتە پێشەوە و گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”هەموو ئەو سوپا گەورەیەت بینی؟ ئەوەتا من ئەمڕۆ دەیدەمە دەستی تۆ، تاوەکو بزانیت کە من یەزدانم!“» 13
Behold, a prophet came near to Ahab king of Israel, and said, “Yahweh says, ‘Have you seen all this great multitude? Behold, I will deliver it into your hand today. Then you will know that I am Yahweh.’”
ئەحاڤیش گوتی: «بە کێ؟» پێغەمبەرەکەش گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”بەو ئەفسەرە گەنجانەی کە لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەکانی هەرێمەکانن.“» ئەویش گوتی: «کێ دەست بە جەنگەکە دەکات؟» پێغەمبەرەکەش گوتی: «تۆ.» 14
Ahab said, “By whom?” He said, “Yahweh says, ‘By the young men of the princes of the provinces.’” Then he said, “Who shall begin the battle?” He answered, “You.”
لەبەر ئەوە ئەحاڤ ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکانی بانگکرد، دوو سەد و سی و دوو پیاو بوون، پاش ئەوانیش پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیشی کۆکردەوە، کە حەوت هەزار پیاو بوون. 15
Then he mustered the young men of the princes of the provinces, and they were two hundred and thirty-two. After them, he mustered all the people, even all the children of Israel, being seven thousand.
لە نیوەڕۆدا بەڕێکەوتن و بەن‌هەدەدیش لە چادرەکانەوە لەگەڵ سی و دوو پاشاکەی دیکەی هاوپەیمانی دەیانخواردەوە و سەرخۆش بوون. 16
They went out at noon. But Ben Hadad was drinking himself drunk in the pavilions, he and the kings, the thirty-two kings who helped him.
یەکەم جار ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکان بەڕێکەوتن. ئەوە بوو بەن‌هەدەد چەند سووسەکەرێکی ناردبوو، ئەوانیش پێیان ڕاگەیاند: «چەند پیاوێک لە سامیرەوە بە ڕێگاوەن.» 17
The young men of the princes of the provinces went out first; and Ben Hadad sent out, and they told him, saying, “Men are coming out from Samaria.”
ئەویش گوتی: «ئەگەر بۆ ئاشتی هاتوونەتە دەرەوە بە زیندووێتی بیانگرن، ئەگەر بۆ شەڕیش هاتوونەتە دەرەوە، هەر بە زیندووێتی بیانگرن.» 18
He said, “If they have come out for peace, take them alive; or if they have come out for war, take them alive.”
ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکان و ئەو هێزەی لە دوایان بوون لە شارەکە هاتنە دەرەوە، 19
So these went out of the city, the young men of the princes of the provinces, and the army which followed them.
هەریەکەیان ئەو پیاوە ئارامییەیان دەکوشت کە دەهاتە بەرامبەریان، ئارامییەکانیش هەڵاتن و ئیسرائیلیش ڕاویان نان، بەن‌هەدەدی پاشای ئارامیش بە ئەسپ لەگەڵ سوارەکان دەرباز بوو. 20
They each killed his man. The Syrians fled, and Israel pursued them. Ben Hadad the king of Syria escaped on a horse with horsemen.
پاشای ئیسرائیلیش هاتە دەرەوە و لە ئەسپ و گالیسکەکانی دا، زیانێکی گەورەی بە ئارامییەکان گەیاند. 21
The king of Israel went out and struck the horses and chariots, and killed the Syrians with a great slaughter.
پاشان پێغەمبەرەکە لە پاشای ئیسرائیل هاتە پێشەوە و پێی گوت: «بڕۆ خۆت بەهێز بکە و بزانە و ببینە چی دەکەیت، چونکە لە بەهاری ساڵدا پاشای ئارام پەلامارت دەداتەوە.» 22
The prophet came near to the king of Israel and said to him, “Go, strengthen yourself, and plan what you must do, for at the return of the year, the king of Syria will come up against you.”
هەر لەو ماوەیەدا کاربەدەستەکانی پاشای ئارام بەم جۆرە ئامۆژگاری پاشایان کرد و گوتیان: «خوداوەندەکانیان خوداوەندی شاخن، لەبەر ئەوە لە ئێمە بەهێزتر بوون. بەڵام با لە دەشتدا لە دژیان بجەنگین، لەوان بەهێزتر دەبین! 23
The servants of the king of Syria said to him, “Their god is a god of the hills; therefore they were stronger than we. But let’s fight against them in the plain, and surely we will be stronger than they.
بۆ ئەم کارەش ئەمە بکە، هەریەک لە پاشاکان لە شوێنەکانیان لاببە و سەرکردەکان لە جێیاندا دابنێ. 24
Do this thing: take the kings away, every man out of his place, and put captains in their place.
ئیتر بۆ خۆت سوپایەک وەک ئەو سوپایەی کە لە دەستت دا، پێکدەهێنیتەوە، ئەسپ لە جێی ئەسپ و گالیسکە لە جێی گالیسکە. با لە دەشتدا لە دژیان بجەنگین، لەوان بەهێزتر دەبین!» ئەویش گوێی لە قسەکەیان گرت و بەم جۆرەی کرد. 25
Muster an army like the army that you have lost, horse for horse and chariot for chariot. We will fight against them in the plain, and surely we will be stronger than they are.” He listened to their voice and did so.
ئەوە بوو لە بەهاری ساڵدا، بەن‌هەدەد ئارامییەکانی کۆکردەوە و سەرکەوت بۆ ئەفێق بۆ جەنگ لە دژی ئیسرائیل. 26
At the return of the year, Ben Hadad mustered the Syrians and went up to Aphek to fight against Israel.
نەوەی ئیسرائیلیش کۆکرانەوە و پێداویستییان پێدرا و چوون بۆ بەرەنگاربوونەوەیان، نەوەی ئیسرائیل وەک دوو مێگەلی بچووکی بزن وابوون بەرامبەریان، ئارامییەکانیش دەشتەکەیان پڕکردبوو. 27
The children of Israel were mustered and given provisions, and went against them. The children of Israel encamped before them like two little flocks of young goats, but the Syrians filled the country.
ئینجا پیاوەکەی خودا هاتە پێشەوە و بە پاشای ئیسرائیلی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی ئارامییەکان گوتیان، یەزدان خوداوەندێکی شاخەکانە و خوداوەندی دۆڵەکان نییە، ئەم هەموو کۆمەڵە گەورەیە دەدەمە دەستی تۆ، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“» 28
A man of God came near and spoke to the king of Israel, and said, “Yahweh says, ‘Because the Syrians have said, “Yahweh is a god of the hills, but he is not a god of the valleys,” therefore I will deliver all this great multitude into your hand, and you shall know that I am Yahweh.’”
حەوت ڕۆژ بەرامبەر بە یەکتر دامەزران، لە ڕۆژی حەوتەم جەنگەکە هەڵگیرسا، نەوەی ئیسرائیل لە ئارامییەکانیان دا، سەد هەزار پیادەیان لە یەک ڕۆژدا لێ کوشتن. 29
They encamped opposite each other for seven days. Then on the seventh day the battle was joined; and the children of Israel killed one hundred thousand footmen of the Syrians in one day.
پاشماوەکەیان بۆ شاری ئەفێق هەڵاتن، لەوێش شوورای شارەکە بەسەر بیست و حەوت هەزار پیاویان داڕما، بەن‌هەدەدیش هەڵات و چووە ناو شارەکە، لە ژووری دواوەی ماڵێک خۆی شاردەوە. 30
But the rest fled to Aphek, into the city; and the wall fell on twenty-seven thousand men who were left. Ben Hadad fled and came into the city, into an inner room.
کاربەدەستەکانی پێیان گوت: «تەماشا بکە، بیستوومانە کە پاشاکانی بنەماڵەی ئیسرائیل پاشای بەخشندەن، با گوش بە کەمەرمانەوە ببەستین و گوریس لەسەر سەرمان دابنێین و بچینە دەرەوە بۆ لای پاشای ئیسرائیل، لەوانەیە دەستت لێ بپارێزێت.» 31
His servants said to him, “See now, we have heard that the kings of the house of Israel are merciful kings. Please let us put sackcloth on our bodies and ropes on our heads, and go out to the king of Israel. Maybe he will save your life.”
ئینجا جلوبەرگی گوشیان پۆشی و بەستیان بە کەمەریانەوە و گوریسیش بەسەریانەوە، هاتنە لای پاشای ئیسرائیل و گوتیان: «بەن‌هەدەدی خزمەتکارت دەڵێت:”با گیانم بپارێزێت.“» ئەویش گوتی: «هێشتا زیندووە؟ ئەو برامە!» 32
So they put sackcloth on their bodies and ropes on their heads, and came to the king of Israel, and said, “Your servant Ben Hadad says, ‘Please let me live.’” He said, “Is he still alive? He is my brother.”
پیاوەکانیش گەشبین بوون و بە پەلە دەستیان بەم وشەیەوە گرت و گوتیان: «بەڵێ، بەن‌هەدەد براتە!» پاشاکەش گوتی: «بڕۆنە ژوورەوە و بیهێنن.» کە بەن‌هەدەد هاتە دەرەوە بۆ لای، ئەحاڤ سەری خستە سەر گالیسکەکەی. 33
Now the men observed diligently and hurried to take this phrase; and they said, “Your brother Ben Hadad.” Then he said, “Go, bring him.” Then Ben Hadad came out to him; and he caused him to come up into the chariot.
بەن‌هەدەدیش پێی گوت: «ئەو شارانەی باوکم لە باوکتی سەندبوو دەیگەڕێنمەوە، بۆ خۆت لە دیمەشق بازاڕیش دابنێ، وەک ئەوەی باوکم لە سامیرە داینا.» ئەحاڤیش گوتی: «منیش بەم پەیمانە ئازادت دەکەم.» ئەویش پەیمانی لەگەڵ بەست و ئازادی کرد. 34
Ben Hadad said to him, “The cities which my father took from your father I will restore. You shall make streets for yourself in Damascus, as my father made in Samaria.” “I”, said Ahab, “will let you go with this covenant.” So he made a covenant with him and let him go.
ئەندامێک لە کۆمەڵی پێغەمبەران بە هاوڕێکەی گوت: «بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان، لێم بدە.» هاوڕێکەش ڕازی نەبوو لێی بدات. 35
A certain man of the sons of the prophets said to his fellow by Yahweh’s word, “Please strike me!” The man refused to strike him.
پێغەمبەرەکەش گوتی: «لەبەر ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمایشتی یەزدان نەبوویت، کاتێک لەلای من دەڕۆیت، شێرێک پەلامارت دەدات.» ئەویش لەلای ڕۆیشت و شێرێکی لێ پەیدابوو و پەلاماری دا. 36
Then he said to him, “Because you have not obeyed Yahweh’s voice, behold, as soon as you have departed from me, a lion will kill you.” As soon as he had departed from him, a lion found him and killed him.
پاشان پیاوێکی دیکەی بینییەوە و پێی گوت: «لێم بدە!» پیاوەکەش لێیدا و برینداری کرد. 37
Then he found another man, and said, “Please strike me.” The man struck him and wounded him.
ئینجا پێغەمبەرەکە ڕۆیشت و لەسەر ڕێگاکە بۆ پاشا ڕاوەستا، بە دەمامکێک ڕوخساری خۆی شاردەوە. 38
So the prophet departed and waited for the king by the way, and disguised himself with his headband over his eyes.
کاتێک پاشا تێپەڕی هاواری بۆ پاشا کرد و گوتی: «خزمەتکارەکەت چووە ناو جەرگەی شەڕەکە، جەنگاوەرێک لەناکاو دیلێکی بۆ هێنام و گوتی:”ئاگات لەم پیاوە بێت! ئەگەر بزر بێت، ئەوا گیانت لە جیاتی گیانی ئەو دەبێت یان تالنتێک زیو دەدەیت.“ 39
As the king passed by, he cried to the king, and he said, “Your servant went out into the middle of the battle; and behold, a man came over and brought a man to me, and said, ‘Guard this man! If by any means he is missing, then your life shall be for his life, or else you shall pay a talent of silver.’
ئەوە بوو خزمەتکارەکەت لەم لا و ئەو لاوە سەرقاڵ بوو، پیاوەکە دیار نەما.» پاشای ئیسرائیلیش پێی گوت: «حوکمت وەک ئەوە دەبێت کە گوتت، چونکە خۆت بڕیارت داوە.» 40
As your servant was busy here and there, he was gone.” The king of Israel said to him, “So shall your judgment be. You yourself have decided it.”
پێغەمبەرەکەش خێرا پەڕۆکەی لەسەر چاوی لابرد، پاشای ئیسرائیلیش ناسییەوە کە لە پێغەمبەرەکانە. 41
He hurried, and took the headband away from his eyes; and the king of Israel recognized that he was one of the prophets.
ئەویش بە پاشای گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی هێشتت پیاوێک لە دەستت بڕوات کە من بۆ قڕبوونم دانا، گیانت لە جیاتی گیانی دەبێت و گەلەکەشت لە جیاتی گەلەکەی.“» 42
He said to him, “Yahweh says, ‘Because you have let go out of your hand the man whom I had devoted to destruction, therefore your life will take the place of his life, and your people take the place of his people.’”
ئینجا پاشای ئیسرائیل بە دڵتەنگی و پەستییەوە چوو بۆ کۆشکەکەی لە سامیرە. 43
The king of Israel went to his house sullen and angry, and came to Samaria.

< یەکەم پاشایان 20 >