< یەکەم کۆرنسۆس 15 >

ئەی خوشک و برایانم، دەمەوێ ئەو مزگێنییەتان بیربخەمەوە کە پێم ڕاگەیاندن، ئەوەی وەرتانگرت و هەتا ئێستا لەسەری چەسپاون. 1
Bet es jums daru zināmu, brāļi, to evaņģēliju, ko jums esmu pasludinājis, ko jūs arī esat pieņēmuši, kurā jūs arī stāvat,
بەهۆی ئەم مزگێنییەوە ئێوە ڕزگارتان دەبێت، ئەگەر دەستتان بەو پەیامەوە گرت کە پێم ڕاگەیاندن. ئەگینا بێ سوود باوەڕتان هێناوە. 2
Caur ko jūs arī mūžīgi dzīvosiet, ja to paturat tādā prātā, kādā es jums to esmu pasludinājis; - ja tikai neesat velti ticējuši.
ئەوەم پێدان کە یەکەمین و گرنگترینە و منیش وەرمگرتبوو: کە مەسیح لە پێناوی گوناهەکانمان مرد بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکان، 3
Jo mācīdams visu papriekš esmu devis, ko es arī esmu dabūjis, ka Kristus par mūsu grēkiem ir nomiris pēc tiem rakstiem,
ئەو نێژرا و لە ڕۆژی سێیەم هەستایەوە بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکان، 4
Un ka Tas ir aprakts, un ka Tas trešā dienā uzmodināts pēc tiem rakstiem,
ئینجا بۆ پەترۆس و دوایی بۆ دوازدە قوتابییەکەی دەرکەوت. 5
Un ka Tas ir redzēts no Kefasa, pēc no tiem divpadsmit.
پاش ئەوە بە یەک جار بۆ زیاتر لە پێنج سەد لە خوشک و برایان دەرکەوت کە زۆربەیان هەتا ئێستا ماون، بەڵام هەندێکیان نوستوون، 6
Un pēc Tas ir redzēts no vairāk nekā piecsimt brāļiem vienā reizē, no kuriem vēl daudz dzīvi un citi arī aizmiguši.
دوای ئەوە بۆ یاقوب دەرکەوت، ئینجا بۆ هەموو نێردراوان، 7
Pēc Tas ir redzēts no Jēkaba, pēc no visiem apustuļiem.
پاش هەمووان بۆ منیش دەرکەوت، من وەک منداڵێک بووم کە لە کاتی نائاسایی لەدایک ببووم. 8
Pēc visiem šiem Tas arī redzēts no manis, kā no kāda nelaikā dzimuša bērna.
لەڕاستیدا من بچووکترین نێردراوم و شایانی ئەوە نیم بە نێردراو ناوببردرێم، لەبەر ئەوەی من کڵێسای خودام چەوساندووەتەوە. 9
Jo es esmu tas vismazākais no tiem apustuļiem un neesmu cienīgs, ka mani sauc par apustuli, tāpēc ka es Dieva draudzi esmu vajājis.
بەڵام بەهۆی نیعمەتی خوداوە من ئەوەم کە هەم، هەروەها نیعمەتی ئەو بۆ من بێ سوود نەبوو، بەڵکو من لە هەموو نێردراوانی دیکە ماندووتر بووم، بەڵام من نا، بەڵکو نیعمەتی خودا بوو کە لەگەڵمدایە. 10
Bet no Dieva žēlastības esmu, kas es esmu, un Viņa žēlastība pie manis nav bijusi veltīga, bet es esmu vairāk strādājis nekā tie visi, tomēr ne es, bet Dieva žēlastība, kas ir ar mani.
ئیتر من بم یاخود ئەوان، ئاوا ڕادەگەیەنین و ئاواش باوەڕتان هێنا. 11
Tad nu lai būtu vai es, vai viņi, tā mēs sludinājam, un tā jūs esat ticējuši.
بەڵام ئەگەر ڕاگەیەنراوە کە مەسیح لەنێو مردووان هەستێنرایەوە، ئیتر چۆن هەندێکتان دەڵێن مردووان زیندوو نابنەوە؟ 12
Ja nu Kristus top sludināts, ka Tas no miroņiem ir uzmodināts, kā tad citi jūsu starpā saka, ka miroņu augšāmcelšanās neesot?
ئەگەر هەستانەوە لەنێو مردووان نەبێت، ئەوا تەنانەت مەسیحیش هەڵنەستێنراوەتەوە. 13
Bet ja miroņu augšāmcelšanās nav, tad arī Kristus nav augšāmcēlies.
ئەگەر مەسیح هەڵنەستێنرابێتەوە، ئەوسا مزگێنیدانمان بێ سوود دەبێت، باوەڕی ئێوەش هیچ سوودی نابێت. 14
Un ja Kristus nav augšāmcēlies, tad mūsu sludināšana ir veltīga, un jūsu ticība arīdzan veltīga;
ئێمەش دەبینە شایەتی درۆزن بۆ خودا، چونکە ئێمە سەبارەت بە خودا شایەتیمان دا کە مەسیحی هەستاندووەتەوە، بەڵام ئەگەر مردووان هەڵنەستنەوە، هەڵینەستاندووەتەوە. 15
Un mēs arī topam atrasti nepatiesīgi Dieva liecinieki; jo mēs esam liecinājuši pret Dievu, ka Viņš Kristu ir uzmodinājis, ko Viņš nav uzmodinājis, ja miroņi netop uzmodināti.
ئەگەر مردووان هەڵنەستێنرێنەوە، کەواتە مەسیحیش هەڵنەستێنراوەتەوە. 16
Jo ja miroņi netop uzmodināti, tad arī Kristus nav uzmodināts.
ئەگەر مەسیح لەنێو مردووان هەڵنەستێنرابێتەوە، ئەوسا باوەڕتان پووچ دەبێت و ئێوە هێشتا لە گوناهەکانتاندان. 17
Un ja Kristus nav uzmodināts, tad jūsu ticība ir veltīga; tad jūs vēl esat iekš saviem grēkiem;
کەواتە ئەو باوەڕدارانەی کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا نوستوون، لەناوچوون. 18
Tad arīdzan tie ir pazuduši, kas iekš Kristus aizmiguši.
ئەگەر بێتو تەنها لەم ژیانە هیوامان بە مەسیح بێت، ئەوا ئێمە نەگبەتترین خەڵک دەبین لەنێو مرۆڤ. 19
Ja vien šinī dzīvībā cerējam uz Kristu, tad esam jo nožēlojami pār visiem cilvēkiem.
بەڵام لە ڕاستیدا مەسیح لەنێو مردووان هەستایەوە و بووە نۆبەرەی نوستووان. 20
Bet nu Kristus ir uzmodināts no miroņiem, Viņš tas pirmais ir tapis no tiem, kas ir aizmiguši.
هەروەک مردن بەهۆی مرۆڤێکەوە بوو، هەستانەوەی مردووانیش بەهۆی مرۆڤێکەوەیە. 21
Jo kad caur vienu cilvēku nāve, tad arī caur vienu cilvēku miroņu augšāmcelšanās.
هەروەها چۆن هەموو بەهۆی ئادەمەوە دەمرن، بە هەمان شێوە هەموو ئەوانەش کە لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک، زیندوو دەکرێنەوە. 22
Jo tā kā iekš Ādama visi mirst, tāpat arī iekš Kristus visi taps dzīvi darīti.
بەڵام هەر یەکە بە نۆرەی خۆی: یەکەم جار مەسیح وەک نۆبەرە، ئینجا لە کاتی هاتنی، ئەوانەی هی مەسیحن، 23
Bet ikviens savā kārtā: tas pirmais ir Kristus, pēc tie, kas Kristum pieder pie Viņa atnākšanas.
دوای ئەمە کۆتایی دێت، کاتێک پاشایەتییەکە ڕادەستی خودای باوک دەکات، پاش ئەوەی هەموو سەرکردایەتی و دەسەڵات و هێزێکی لەناوبرد، 24
Pēc tam tas gals, kad Viņš nodos to valstību Dievam Tam Tēvam, kad Viņš iznīcinās visu valdību un visu varu un spēku.
چونکە دەبێ پاشایەتی بکات، هەتا هەموو دوژمنانی دەخاتە ژێر پێیەوە. 25
Jo Viņam pienākas valdīt, tiekams Viņš visus ienaidniekus būs licis Sev apakš kājām.
دوا دوژمن کە لەناودەبردرێت، مردنە. 26
Tas pēdīgais ienaidnieks, kas taps izdeldēts, ir nāve.
هەروەک نووسراوە پیرۆزەکان دەڵێن: [هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو.] بەڵام کاتێک دەفەرموێ [هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی،] ڕوونە کە ئەمە خودی خودا ناگرێتەوە، چونکە خودا هەموو شتێکی ملکەچی مەسیح کردووە. 27
Jo Tas Viņam visu ir licis apakš kājām, tomēr kad saka, ka viss Viņam padots, tad protams, ka bez Tā, kas Viņam visu padevis.
کاتێک هەمووی ملکەچی کرد، ئەوسا کوڕەکەش خۆی ملکەچی ئەوە دەبێت کە هەمووی ملکەچی کردووە، تاکو خودا ببێتە هەموو شتێک لە هەموو شتێکدا. 28
Bet kad Viņam viss būs padots, tad arī pats Tas Dēls taps padots Tam, kas Viņam visu ir padevis, lai Dievs ir viss iekš visiem.
ئەگینا ئەوانەی لە جیاتی مردووان لە ئاو هەڵدەکێشرێن چی دەکەن؟ ئەگەر مردووان هەرگیز هەڵناستێنرێنەوە، جا بۆچی لە پێناو مردووان لە ئاو هەڵدەکێشرێن؟ 29
Jo ko tie darīs, kas par miroņiem top kristīti, ja miroņi nemaz netop uzmodināti? Kādēļ tad tie par miroņiem top kristīti?
بۆچی ئێمە هەموو کاتێک خۆمان دەخەینە مەترسییەوە؟ 30
Kādēļ arī mēs ikstundas esam briesmās?
ئەی خوشک و برایانم، ڕۆژانە بەرەنگاری مردن دەبمەوە، وەک بە دڵنیاییەوە شانازیتان پێوە دەکەم، بەهۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان. 31
Es mirstu ikdienas, - tik tiešām, ka jūs, brāļi, esat mans gods iekš Kristus Jēzus, mūsu Kunga.
ئەگەر بە بیرکردنەوەی مرۆڤ بێت کاتێک لە ئەفەسۆس بەرەنگاری دڕندەکان بوومەوە، چ سوودێکم دەبوو؟ ئەگەر مردووان هەڵنەستنەوە: [با بخۆین و بخۆینەوە، چونکە سبەی دەمرین.] 32
Ja es pēc cilvēku prāta Efesū esmu kāvies ar zvēriem, kas man no tā atlec, ja miroņi netop uzmodināti? Ēdīsim un dzersim, jo rītu mēs mirsim.
هەڵمەخەڵەتێن: «پەیوەندی خراپ ڕەوشتی جوان تێکدەدات.» 33
Nepieviļaties! Ļaunas sabiedrības samaitā labus tikumus.
هۆش بهێننەوە بەر خۆتان هەروەک پێویستە، گوناه مەکەن، چونکە هەندێکتان زانیاریتان سەبارەت بە خودا نییە. ئەمە بۆ شەرمەزاربوونتان دەڵێم. 34
Uzmostaties it no tiesas un negrēkojiet; jo citiem nav Dieva atzīšanas, to es saku jums par kaunu.
لەوانەیە کەسێک بڵێت: «چۆن مردووان هەڵدەستێنرێنەوە؟ بە چ جۆرە جەستەیەکەوە دێنەوە؟» 35
Bet ja kāds saka: kā tad miroņi top uzmodināti? Un kādā miesā tie nāk?
ئەی گێل! ئەوەی دەیچێنیت، زیندوو نابێتەوە ئەگەر نەمرێت. 36
Tu nesapraša, ko tu sēji, tas nepaliek atkal dzīvs, ja tas nemirst.
ئەوەی دەیچێنیت، ئەو لەشە نییە کە دەردەکەوێت، بەڵکو تەنها دەنکێکە، جا گەنم بێت یاخود هەر تۆوێکی دیکە. 37
Un ko tu sēji, nav tā miesa, kas celsies, bet tikai grauds, vai nu kviešu, vai cits kāds.
بەڵام خودا ئەو لەشەی دەداتێ کە خۆی دەیەوێ، هەر جۆرە تۆوێک لەشێکی تایبەتی داوەتێ. 38
Bet Dievs tam dod tādu miesu, kādu Viņš grib, un ikkatrai sēklai savu īpašu miesu.
هەموو جەستەیەک وەکو یەک نییە، مرۆڤ جەستەیەکی هەیە، ئاژەڵ جەستەیەکی دیکە، باڵندە جەستەیەک و ماسی جەستەیەکی دیکە. 39
Ne ikkatra miesa ir vienāda miesa; bet savāda ir cilvēku miesa un savāda lopu un savāda zivju un savāda putnu miesa.
تەنی ئاسمانی هەیە و تەنی زەمینیش هەیە، بەڵام شکۆی تەنە ئاسمانییەکان شتێکە و شکۆی تەنە زەمینییەکانیش شتێکی دیکەیە. 40
Un ir gan debesu lietas un ir gan zemes lietas; bet savāda godība ir debesu lietām un savāda zemes lietām,
شکۆی خۆر شتێکە و شکۆی مانگ شتێکە، شکۆی ئەستێرەش شتێکی دیکەیە، ئەستێرەش لەگەڵ ئەستێرە شکۆی جیاوازی خۆیان هەیە. 41
Cits spožums ir saulei, un cits spožums mēnesim, un cits spožums zvaigznēm; jo viena zvaigzne ir spožāka pār otru.
بۆ هەستانەوەی مردووانیش بە هەمان شێوە دەبێت: لە فەوتاوی دەچێنرێت، لە نەفەوتاوی هەڵدەستێنرێتەوە. 42
Tāpat arī būs miroņu augšāmcelšanās. Sēts top iekš satrūdēšanas un top uzmodināts iekš nesatrūdēšanas;
لە سووکایەتی دەچێنرێت، لە شکۆمەندی هەڵدەستێنرێتەوە. لە لاوازی دەچێنرێت، لە هێز هەڵدەستێنرێتەوە. 43
Sēts top iekš negodības un top uzmodināts iekš godības; sēts top iekš vājības un top uzmodināts iekš spēka.
بە لەشی سروشتی دەچێنرێت، بە لەشی ڕۆحی هەڵدەستێنرێتەوە. ئەگەر لەشی سروشتی هەیە، لەشی ڕۆحیش هەیە. 44
Sēta top dabīga miesa, uzmodināta garīga miesa. Jo kā ir dabīga miesa, ir arī garīga miesa.
ئاواش نووسراوە: [پیاوی یەکەم، ئادەم بووە گیانێکی زیندوو.] بەڵام دوا ئادەم، ڕۆحێکە ژیان دەبەخشێت. 45
Tāpat arīdzan ir rakstīts: tas pirmais cilvēks, Ādams, ir palicis par dzīvu dvēseli, tas pēdīgais Ādams par garu, kas dzīvu dara.
بەڵام ڕۆحییەکە ئەوەی یەکەم نییە، بەڵکو لەشی سروشتییە و ئەوەی دواتر ڕۆحییە. 46
Bet tā garīgā miesa nav tā pirmā, bet tā dabīgā, pēc tam tā garīgā.
مرۆڤی یەکەم لە خۆڵی زەوی بوو، مرۆڤی دووەم لە ئاسمانەوەیە. 47
Tas pirmais cilvēks ir no zemes, no pīšļiem, tas otrais cilvēks ir Tas Kungs no debesīm.
ئەوانەی لە خۆڵن، لەو کەسە دەچن کە لە خۆڵەوە هاتووە. ئاسمانییەکانیش لەو کەسە دەچن کە لە ئاسمانەوە هاتووە. 48
Kāds tas, kas no pīšļiem, tādi pat arīdzan tie no pīšļiem, un kāds Tas debešķīgais, tādi pat arī tie debešķīgie.
وەک چۆن ئەو وێنەیەمان وەرگرتووە کە لە خۆڵ بوو، بە هەمان شێوە وێنەی ئاسمانی وەردەگرین. 49
Un tā kā esam nesuši tā ģīmi, kas no pīšļiem, tā arī nesīsim Tā ģīmi, kas no debesīm.
ئەی خوشک و برایانم، پێتان دەڵێم کە گۆشت و خوێن ناتوانێت ببێتە میراتگری شانشینی خودا، هەروەها فەوتاو نابێتە میراتگری نەفەوتاو. 50
Bet to es saku, brāļi, ka miesa un asinis Dieva valstību nevar iemantot, nedz iznīcība iemantos neiznīcību.
ئەوەتا نهێنییەکتان پێ دەڵێم: هەموومان ناخەوین، بەڵکو هەموومان دەگۆڕدرێین، 51
Redzi, es jums saku noslēpumu: mēs gan visi neaizmigsim, bet visi tapsim pārvērsti,
لە ساتێکدا، لە چاوتروکانێک، کاتێک دوا کەڕەنا لێدەدرێت. لەبەر ئەوەی کەڕەنا دەنگ دەداتەوە، مردووانیش بێ فەوتان هەڵدەستێنرێنەوە، ئێمەش دەگۆڕدرێین، 52
It piepeši, acumirklī, pie pēdīgās bazūnes skaņas. Jo tā bazūne skanēs un miroņi taps uzmodināti nesatrūdami un mēs tapsim pārvērsti.
چونکە هەر دەبێ ئەو سروشتە فەوتاوە نەفەوتاوی بپۆشێت و سروشتی مردوو نەمری بپۆشێت. 53
Jo šim, kas ir satrūdams, būs apvilkt nesatrūdēšanu, un šim mirstamam būs apvilkt nemirstību.
کاتێک فەوتاو نەفەوتاویی دەپۆشێت و مردن نەمریی دەپۆشێت، ئەوسا وشەی نووسراو دێتە دی: [مردن بە سەرکەوتن لووش دراوە.] 54
Un kad tas, kas iznīcīgs, apvilks neiznīcību, un tas, kas mirstams, apvilks nemirstību, tad tas vārds notiks, kas ir rakstīts: nāve ir aprīta uzvarēšanā!
[ئەی مردن، کوا سەرکەوتنت؟ ئەی مردن، کوا پێوەدانت؟] (Hadēs g86) 55
Nāve, kur ir tavs dzelonis? Elle, kur ir tava uzvarēšana? (Hadēs g86)
جا پێوەدانی مردن گوناهە، هێزی گوناهیش شەریعەتە. 56
Bet nāves dzelonis ir grēks, un grēka spēks ir bauslība.
بەڵام سوپاس بۆ خودا! لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سەرکەوتن بە ئێمە دەبەخشێت. 57
Bet pateicība Dievam, kas mums to uzvarēšanu devis caur mūsu Kungu Jēzu Kristu.
کەواتە، ئەی خوشک و برایانی خۆشەویستم، چەسپاو و جێگیر بن. خۆتان بە تەواوی بۆ کاری عیسای خاوەن شکۆ تەرخان بکەن، چونکە دەزانن ئەو ڕەنجە بەفیڕۆ ناڕوات کە ئێوە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای خاوەن شکۆدا دەیکێشن. 58
Tad nu, mani mīļie brāļi, esiet pastāvīgi, nešaubīgi, pilnīgi iekš Tā Kunga darba vienmēr, zinādami, ka jūsu darbs nav veltīgs iekš Tā Kunga.

< یەکەم کۆرنسۆس 15 >