< یەکەم پوختەی مێژوو 11 >

هەموو ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای داود و گوتیان: «ئەوەتا ئێمە لە گۆشت و خوێنی تۆین. 1
Then all Israel gathered themselves to David to Hebron, saying, Behold, we are thy bone and thy flesh.
لە ڕابردوودا و تەنانەت کاتێک کە شاولیش پاشامان بوو، تۆ هەر ڕابەرایەتی سوپای ئیسرائیلت دەکرد، یەزدانی پەروەردگاریشت پێی فەرموویت:”تۆ شوانایەتی ئیسرائیلی گەلەکەم دەکەیت و دەبیتە فەرمانڕەوایان.“» 2
And moreover in time past, even when Saul was king, thou wast he that leddest out and broughtest in Israel: and the LORD thy God said to thee, Thou shalt feed my people Israel, and thou shalt be ruler over my people Israel.
هەروەها هەموو پیرانی ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای پاشا، داودیش لەبەردەم یەزدان لە حەبرۆن پەیمانی لەگەڵدا بەستن، ئەوانیش بەپێی فەرمایشتی یەزدان کە لە ڕێگەی ساموئێلەوە فەرمووبووی، داودیان بە پاشای ئیسرائیل دەستنیشان کرد. 3
Therefore came all the elders of Israel to the king to Hebron; and David made a covenant with them in Hebron before the LORD; and they anointed David king over Israel, according to the word of the LORD by Samuel.
داود و هەموو ئیسرائیل چوونە ئۆرشەلیم (کە لەو کاتەدا پێی دەگوترا یەبوسە). یەبوسییەکانی دانیشتووانی خاکەکەش 4
And David and all Israel went to Jerusalem, which is Jebus; where the Jebusites were, the inhabitants of the land.
بە داودیان گوت: «تۆ ناتوانیت بێیت بۆ ئێرە.» بەڵام داود دەستی بەسەر قەڵای سییۆندا گرت کە ئێستا بە شاری داود ناسراوە. 5
And the inhabitants of Jebus said to David, Thou shalt not come here. Nevertheless David took the strong hold of Zion, which is the city of David.
داود پێشتر گوتبووی: «ئەوەی یەکەم جار لە یەبوسییەکان بدات دەبێتە فەرماندەی گشتی سوپا.» یۆئابی کوڕی چەرویا یەکەم جار سەرکەوت و بووە سەرکردە. 6
And David said, Whoever smiteth the Jebusites first shall be chief and captain. So Joab the son of Zeruiah went up first, and was chief.
پاشان داود لە قەڵاکە نیشتەجێ بوو، لەبەر ئەوە ناویان نا شاری داود. 7
And David dwelt in the strong hold; therefore they called it the city of David.
شارەکەی بە چواردەوریدا فراوان کرد، لە تەلانەکانەوە هەتا شووراکەی چواردەوری. یۆئابیش پاشماوەی شارەکەی نۆژەن کردەوە. 8
And he built the city all around, even from Millo all around: and Joab repaired the rest of the city.
هەروەها داود هەتا دەهات مەزنتر دەبوو، یەزدانی سوپاسالاریش لەگەڵی بوو. 9
So David became greater and greater: for the LORD of hosts was with him.
ئەمانەش سەرکردە پاڵەوانەکانی داود بوون، ئەوانەی کە لەگەڵ هەموو ئیسرائیل پشتگیری بەهێزیان لە پاشایەتییەکەی دەکرد، بۆ ئەوەی هەموو خاکەکە بخەنە ژێر ڕکێفی داود، هەروەک چۆن یەزدان بەڵێنی پێدابوو. 10
These also are the chief of the mighty men whom David had, who strengthened themselves with him in his kingdom, and with all Israel, to make him king, according to the word of the LORD concerning Israel.
ئەمەش لیستی پاڵەوانەکانی داودە: یاشۆڤەعامی کوڕی حەکمۆنی یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکەی نێو هێزی تایبەت. ئەو بوو بە ڕمەکەی لە شەڕێکدا سێ سەد کەسی کوشت. 11
And this is the number of the mighty men whom David had; Jashobeam, an Hachmonite, the chief of the captains: he lifted his spear against three hundred slain by him at one time.
پاش ئەویش، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە. 12
And after him was Eleazar the son of Dodo, the Ahohite, who was one of the three mighty men.
ئەو لە پەس دەممیم لەگەڵ داود بوو، کاتێک فەلەستییەکان لەوێ بۆ جەنگ کۆببوونەوە. لە کێڵگەیەکی پڕ لە جۆ لەشکرەکە لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات، 13
He was with David at Pasdammim, and there the Philistines were gathered to battle, where was a parcel of ground full of barley; and the people fled from before the Philistines.
بەڵام ئەلعازار و داود لەناوەڕاستی کێڵگەکەدا ڕاوەستان. بەرگرییان کرد و لە فەلەستییەکانیان دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشین. 14
And they set themselves in the midst of that parcel, and delivered it, and slew the Philistines; and the LORD saved them by a great deliverance.
سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بۆ لای داود دابەزین، بۆ سەر گابەردەکە لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون. 15
Now three of the thirty captains went down to the rock to David, into the cave of Adullam; and the host of the Philistines encamped in the valley of Rephaim.
لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێت‌لەحم بوو. 16
And David was then in the strong hold, and the Philistines’ garrison was then at Bethlehem.
داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێت‌لەحم ئاوی بۆ دەهێنام!» 17
And David longed, and said, O that one would give me drink of the water of the well of Bethlehem, that is at the gate!
ئیتر ئەو سێیە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێت‌لەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی. 18
And the three broke through the host of the Philistines, and drew water out of the well of Bethlehem, that was by the gate, and took it, and brought it to David: but David would not drink of it, but poured it out to the LORD,
گوتی: «ئەی خودایە، لە من بەدوور بێت، ئەمە بکەم. ئایا خوێنی ئەم پیاوانە بخۆمەوە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە؟» لەبەر ئەوەی بە هێنانی ئەم ئاوە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، داود نەیویست بیخواتەوە. ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی سێ پاڵەوانەکە. 19
And said, My God forbid it me, that I should do this thing: shall I drink the blood of these men that have put their lives in jeopardy? for with the jeopardy of their lives they brought it. Therefore he would not drink it. These things did these three mighty men.
ئەبیشەی برای یۆئاب ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو. 20
And Abishai the brother of Joab, he was chief of the three: for lifting his spear against three hundred, he slew them, and had a name among the three.
ئەو دوو ئەوەندە زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ دەگیرا و بووە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم. 21
Of the three, he was more honourable than the two; for he was their captain: but he attained not to the first three.
بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت. 22
Benaiah the son of Jehoiada, the son of a valiant man of Kabzeel, who had done many deeds; he slew two lionlike men of Moab: also he went down and slew a lion in a pit in a snowy day.
ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، باڵای پێنج باڵ بوو، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو وەک نۆردی جۆڵاکان بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی. 23
And he slew an Egyptian, a man of great stature, five cubits tall; and in the Egyptian’s hand was a spear like a weaver’s beam; and he went down to him with a staff, and plucked the spear out of the Egyptian’s hand, and slew him with his own spear.
ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد. 24
These things did Benaiah the son of Jehoiada, and had a name among the three mighty men.
لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی. 25
Behold, he was honourable among the thirty, but attained not to the first three: and David set him over his guard.
ئەمانەش جەنگاوەرە قارەمانەکان بوون: عەساهێلی برای یۆئاب، ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێت‌لەحمی، 26
Also the valiant men of the armies were, Asahel the brother of Joab, Elhanan the son of Dodo of Bethlehem,
شەمۆتی هەراری، حەلەچی پەلۆنی، 27
Shammoth the Harorite, Helez the Pelonite,
عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی، ئەبیعەزەری عەناتۆتی، 28
Ira the son of Ikkesh the Tekoite, Abiezer the Antothite,
سیبەخەیی حوشاتی، عیلەیی ئەحۆحی، 29
Sibbecai the Hushathite, Ilai the Ahohite,
مەهەرەیی نەتۆفایی، حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی، 30
Maharai the Netophathite, Heled the son of Baanah the Netophathite,
ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین بوو، بەنایای پیرعاتۆنی، 31
Ithai the son of Ribai of Gibeah, that pertained to the children of Benjamin, Benaiah the Pirathonite,
حورەیی لە شیوەکانی گاعەشەوە، ئەبیێلی عەرڤاتی، 32
Hurai of the brooks of Gaash, Abiel the Arbathite,
عەزماڤێتی بەحەرومی، ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی، 33
Azmaveth the Baharumite, Eliahba the Shaalbonite,
کوڕەکانی هاشێمی گیزۆنی، یۆناتانی کوڕی شاگێی هاراری، 34
The sons of Hashem the Gizonite, Jonathan the son of Shage the Hararite,
ئەحیامی کوڕی ساکاری هاراری، ئەلیفەلی کوڕی ئوور، 35
Ahiam the son of Sacar the Hararite, Eliphal the son of Ur,
حێفەری مەخێراتی، ئاحییای پەلۆنی، 36
Hepher the Mecherathite, Ahijah the Pelonite,
حەسرۆی کارمەلی، نەعرەیی کوڕی ئەزبای، 37
Hezro the Carmelite, Naarai the son of Ezbai,
یۆئێلی برای ناتان، میڤحاری کوڕی هەگری، 38
Joel the brother of Nathan, Mibhar the son of Haggeri,
چەلەقی عەمۆنی، نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو، 39
Zelek the Ammonite, Naharai the Berothite, the armourbearer of Joab the son of Zeruiah,
عیرای یەتری، گارێڤی یەتری، 40
Ira the Ithrite, Gareb the Ithrite,
ئوریای حیتی، زاڤادی کوڕی ئەحلای، 41
Uriah the Hittite, Zabad the son of Ahlai,
عەدینای کوڕی شیزای ڕەئوبێنی کە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو و سی پیاوی لەگەڵدا بوو، 42
Adina the son of Shiza the Reubenite, a captain of the Reubenites, and thirty with him,
حانانی کوڕی مەعکا، یۆشافاتی میسنی، 43
Hanan the son of Maachah, and Joshaphat the Mithnite,
عوزییای عەشتەراتی، کوڕەکانی حۆتامی عەرۆعێری کە شاماع و یەعیێل بوون، 44
Uzzia the Ashterathite, Shama and Jehiel the sons of Hothan the Aroerite,
یەدیعێلی کوڕی شیمری و براکەشی بە ناوی یۆحای تیچی، 45
Jediael the son of Shimri, and Joha his brother, the Tizite,
ئەلیێلی مەحەڤی، هەردوو کوڕەکەی ئەلناعەم کە یەریڤەی و یۆشەڤیا بوون، هەروەها یەتمای مۆئابی، 46
Eliel the Mahavite, and Jeribai, and Joshaviah, the sons of Elnaam, and Ithmah the Moabite,
ئەلیێل، عوبێد و یەعسیێلی مەچۆڤایای. 47
Eliel, and Obed, and Jasiel the Mesobaite.

< یەکەم پوختەی مێژوو 11 >