< Song of Solomon 3 >

1 By night on my bed, I sought him whom my soul loves. I sought him, but I didn’t find him.
بە درێژایی شەو لەسەر نوێنەکەم بەدوای ئەو کەسەدا گەڕام کە گیانم خۆشی دەوێت؛ بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.
2 I will get up now, and go about the city; in the streets and in the squares I will seek him whom my soul loves. I sought him, but I didn’t find him.
ئێستا هەڵدەستم و بەناو شاردا دەسووڕێمەوە، بەناو شەقام و گۆڕەپانەکاندا بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێم کە گیانم خۆشی دەوێت. ئیتر بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.
3 The watchmen who go about the city found me; “Have you seen him whom my soul loves?”
تووشی ئێشکگرەکان بووم، کاتێک بەناو شاردا دەگەڕان. «ئایا ئەوەی گیانم خۆشی دەوێت ئێوە نەتانبینیوە؟»
4 I had scarcely passed from them, when I found him whom my soul loves. I held him, and would not let him go, until I had brought him into my mother’s house, into the room of her who conceived me.
ئەوەندەی نەمابوو لێیان تێپەڕم کاتێک ئەوەم بینییەوە کە گیانم خۆشی دەوێت. گرتم و بەرمنەدا، هەتا بردمە ماڵی دایکم، بۆ ژووری ئەو کەسەی کە بە من سکپڕ ببوو.
5 I adjure you, daughters of Jerusalem, by the roes, or by the hinds of the field, that you not stir up nor awaken love, until it so desires.
ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر، کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن هەتا خۆی حەز دەکات.
6 Who is this who comes up from the wilderness like pillars of smoke, perfumed with myrrh and frankincense, with all spices of the merchant?
ئەوە کێیە لە چۆڵەوانییەوە بەدەرکەوت، وەک ستوونی دووکەڵ، بە موڕ و بخوور بۆنخۆش کراوە، بە هەموو بۆنوبەرامێکی بازرگانان؟
7 Behold, it is Solomon’s carriage! Sixty mighty men are around it, of the mighty men of Israel.
ببینن! گالیسکەکەی سلێمانە، شەست پاڵەوان دەوریان داوە لە پاڵەوانەکانی ئیسرائیل،
8 They all handle the sword, and are expert in war. Every man has his sword on his thigh, because of fear in the night.
هەموو شمشێر بەدەستن، شارەزای جەنگن، هەریەکە و شمشێرەکەی بە لاڕانیەوەیە، لەبەر مەترسییەکانی شەو.
9 King Solomon made himself a carriage of the wood of Lebanon.
سلێمانی پاشا گالیسکەیەکی بۆ خۆی دروستکرد لە داری لوبنان.
10 He made its pillars of silver, its bottom of gold, its seat of purple, the middle of it being paved with love, from the daughters of Jerusalem.
ستوونەکانی لە زیو دروستکرد، کاریتەکانی لە زێڕ. بەرگی دۆشەکەکان ئەرخەوانییە، ناوەوەی بە ئەوین ڕازێنراوەتەوە. ئەی کچانی ئۆرشەلیم،
11 Go out, you daughters of Zion, and see King Solomon, with the crown with which his mother has crowned him, in the day of his weddings, in the day of the gladness of his heart.
وەرنە دەرەوە، ئەی کچانی سییۆن، ببینن. سلێمانی پاشا بەو تاجەوە ببینن کە لەسەریەتی، کە دایکی لەسەری نا لە ڕۆژی زەماوەندی ژنهێنانی، لە ڕۆژی شادی دڵی.

< Song of Solomon 3 >