< Proverbs 19 >

1 Better is the poor who walks in his integrity than he who is perverse in his lips and is a fool.
هەژارێک ڕێگای تەواوەتی گرتبێت باشترە لەوەی زمان خوار و گێلە.
2 It isn’t good to have zeal without knowledge, nor being hasty with one’s feet and missing the way.
دڵگەرمی بەبێ زانیاری باش نییە و ئەوەی پەلە بە پێیەکانی بکات بە هەڵەدا دەچێت.
3 The foolishness of man subverts his way; his heart rages against Yahweh.
مرۆڤ بە گێلایەتییەکەی ڕێگای خۆی وێران دەکات، کەچی دڵی لە دژی یەزدان هەڵدەچێت.
4 Wealth adds many friends, but the poor is separated from his friend.
دەوڵەمەندیێتی برادەری زۆر پەیدا دەکات، بەڵام هەژار برادەرەکەشی لێی جیا بووەتەوە.
5 A false witness shall not be unpunished. He who pours out lies shall not go free.
شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت، ئەوەی درۆ پەخش دەکات دەرباز نابێت.
6 Many will entreat the favor of a ruler, and everyone is a friend to a man who gives gifts.
زۆر کەس هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی میر دەدەن، هەمووش دۆستی پیاوی بەخشندەن.
7 All the relatives of the poor shun him; how much more do his friends avoid him! He pursues them with pleas, but they are gone.
پیاو هەژار بێت براکانی خۆشی ڕقیان لێی دەبێتەوە، لەوەش زیاتر هاوڕێیەکانی لێی دوور دەکەونەوە! بە پاڕانەوەکانی دوایان دەکەوێت، بەڵام بێ سوودە.
8 He who gets wisdom loves his own soul. He who keeps understanding shall find good.
ئەوەی دانایی دەست بکەوێت خۆی خۆشدەوێت، ئەوەی بایەخ بە تێگەیشتن بدات چاکە دەدۆزێتەوە.
9 A false witness shall not be unpunished. He who utters lies shall perish.
شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت، ئەوەی درۆ پەخش بکات لەناودەچێت.
10 Delicate living is not appropriate for a fool, much less for a servant to have rule over princes.
گێل خۆشگوزەرانیی لێ ناوەشێتەوە، لەوەش زیاتر دەسەڵاتداربوونی کۆیلە بەسەر میرانەوە.
11 The discretion of a man makes him slow to anger. It is his glory to overlook an offense.
وریایی مرۆڤ تووڕەبوونی خاودەکاتەوە، شانازیشی لێبوردنە لە یاخیبوون.
12 The king’s wrath is like the roaring of a lion, but his favor is like dew on the grass.
هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە، بەڵام ڕەزامەندییەکەی وەک شەونمە بەسەر گیاوە.
13 A foolish son is the calamity of his father. A wife’s quarrels are a continual dripping.
کوڕی گێل ماڵوێرانی باوکیەتی، ناکۆکی ژنیش دڵۆپەکردنی بەردەوامە.
14 House and riches are an inheritance from fathers, but a prudent wife is from Yahweh.
ماڵ و سامان میراتی باوکانە، بەڵام ژنی وریا لەلایەن یەزدانەوەیە.
15 Slothfulness casts into a deep sleep. The idle soul shall suffer hunger.
تەمبەڵی خەوی قووڵ دەهێنێت، کەسی سست برسی دەبێت.
16 He who keeps the commandment keeps his soul, but he who is contemptuous in his ways shall die.
ئەوەی ڕاسپاردە بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت، بەڵام ئەوەی بە سووکی بڕوانێتە ڕێگای خۆی لەناودەچێت.
17 He who has pity on the poor lends to Yahweh; he will reward him.
ئەوەی بەزەیی بە هەژاردا بێتەوە قەرز بە یەزدان دەدات، ئەویش پاداشتی چاکەکەی دەداتەوە.
18 Discipline your son, for there is hope; don’t be a willing party to his death.
کوڕەکەت تەمبێ بکە ئەوەندەی ئومێدی تێدایە، مەبە هۆکاری مردنی.
19 A hot-tempered man must pay the penalty, for if you rescue him, you must do it again.
ئەوەی زۆر تووڕە بێت بەرگەی ئەنجامەکەی دەگرێت، چونکە ئەگەر جارێک فریای بکەویت دەبێت دووبارەی بکەیتەوە.
20 Listen to counsel and receive instruction, that you may be wise in your latter end.
گوێ لە ڕاوێژ بگرە و تەمبێکردن وەربگرە، بۆ ئەوەی دانا بیت لە دواڕۆژت.
21 There are many plans in a man’s heart, but Yahweh’s counsel will prevail.
مرۆڤ پلانی زۆری لە دڵدایە، بەڵام تەنها ڕاوێژی یەزدان دەچەسپێت.
22 That which makes a man to be desired is his kindness. A poor man is better than a liar.
ئارەزووی مرۆڤ لە خۆشەویستی نەگۆڕە، هەژار لە پیاوی درۆزن باشترە.
23 The fear of Yahweh leads to life, then contentment; he rests and will not be touched by trouble.
لەخواترسی بۆ ژیانە، بە تێری دەنوێت و خراپە بەسەری ناکاتەوە.
24 The sluggard buries his hand in the dish; he will not so much as bring it to his mouth again.
تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ، تەنانەت بۆ دەمیشی نابات.
25 Flog a scoffer, and the simple will learn prudence; rebuke one who has understanding, and he will gain knowledge.
لە گاڵتەجاڕ بدە و ساویلکە ژیر دەبێت، تێگەیشتوو سەرزەنشت بکە زانیاری تێدەگات.
26 He who robs his father and drives away his mother is a son who causes shame and brings reproach.
ئەوەی باوکی تاڵان بکات و دایکی دەربکات، کوڕێکە مایەی شەرمەزاری و ڕیسوایی.
27 If you stop listening to instruction, my son, you will stray from the words of knowledge.
ڕۆڵە، ئەگەر وازت لە گوێگرتن لە ڕاوێژ هێنا، لە وتەکانی زانیاری گومڕا دەبیت.
28 A corrupt witness mocks justice, and the mouth of the wicked gulps down iniquity.
شایەتی دڵڕەش گاڵتە بە دادپەروەری دەکات، دەمی بەدکارانیش تاوان قووت دەدات.
29 Penalties are prepared for scoffers, and beatings for the backs of fools.
سزا بۆ گاڵتەجاڕەکان ئامادەکراوە، لێدانیش بۆ پشتی گێلەکان.

< Proverbs 19 >