< Hebrews 10 >

1 For the law, having a shadow of the good to come, not the very image of the things, can never with the same sacrifices year by year, which they offer continually, make perfect those who draw near.
تەورات تەنها سێبەری شتە باشەکانی داهاتووە، نەک وێنەی تەواوی ڕاستییەکان. لەبەر ئەوە بەردەوام بە هەمان قوربانییەکانی ساڵ لەدوای ساڵ پێشکەش دەکرێتەوە، هەرگیز ناتوانێ ئەوانە کامڵ و تەواو بکات کە بۆ پەرستن نزیک دەبنەوە.
2 Or else wouldn’t they have ceased to be offered, because the worshipers, having been once cleansed, would have had no more consciousness of sins?
ئەگینا، ئایا لە پێشکەشکردن نەدەوەستان؟ لەبەر ئەوەی ئەگەر خواپەرستان تەنها جارێک پاک بوونەتەوە، بۆیە چیتر لە ویژدانیاندا هەست بە گوناه ناکەن.
3 But in those sacrifices there is a yearly reminder of sins.
بەڵام لەو قوربانییانەدا ساڵانە یادەوەری گوناه دەکرێتەوە،
4 For it is impossible that the blood of bulls and goats should take away sins.
چونکە مەحاڵە خوێنی گا و بزن گوناه لاببات.
5 Therefore when he comes into the world, he says, “You didn’t desire sacrifice and offering, but you prepared a body for me.
لەبەر ئەوە کاتێک مەسیح هاتە ناو جیهان فەرمووی: [بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت، بەڵکو جەستەیەکت بۆ دابین کردم.
6 You had no pleasure in whole burnt offerings and sacrifices for sin.
بە قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناه دڵخۆش نەبووی.
7 Then I said, ‘Behold, I have come (in the scroll of the book it is written of me) to do your will, O God.’”
ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم، هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە، تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم، ئەی خودا.»]
8 Previously saying, “Sacrifices and offerings and whole burnt offerings and sacrifices for sin you didn’t desire, neither had pleasure in them” (those which are offered according to the law),
لە سەرەوە فەرمووی: [تۆ قوربانی و پێشکەشکراو و قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەویست و پێی دڵخۆش نەبووی،] ئەوەی بەگوێرەی تەورات دەکرێت،
9 then he has said, “Behold, I have come to do your will.” He takes away the first, that he may establish the second,
ئینجا مەسیح فەرمووی: [ئەوەتا هاتم تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم.] یەکەم لادەبات، تاکو دووەم دابنێ.
10 by which will we have been sanctified through the offering of the body of Jesus Christ once for all.
بەم خواستەی خودا بە یەک جار بەهۆی پێشکەشکردنی جەستەی عیسای مەسیحەوە پیرۆز بووین.
11 Every priest indeed stands day by day serving and offering often the same sacrifices, which can never take away sins,
هەر کاهینێک هەموو ڕۆژێک ڕادەوەستێت و خزمەت دەکات بەردەوام هەمان قوربانی دەکاتەوە، کە هەرگیز ناتوانێت گوناه لاببات.
12 but he, when he had offered one sacrifice for sins forever, sat down on the right hand of God,
بەڵام کاتێک مەسیحی کاهین لە جیاتی گوناه یەک قوربانی بۆ هەموو کاتێک پێشکەش کرد، لە دەستەڕاستی خوداوە دانیشت،
13 from that time waiting until his enemies are made the footstool of his feet.
لەو کاتەوە چاوەڕوانە، تاکو خودا هەموو دوژمنانی بکاتە تەختەپێی،
14 For by one offering he has perfected forever those who are being sanctified.
چونکە ئەو بە یەک قوربانی بۆ هەمیشە ئەوانەی تەواو کرد کە ئەو پیرۆزیان دەکات.
15 The Holy Spirit also testifies to us, for after saying,
ڕۆحی پیرۆزیش شایەتیمان بۆ دەدات، چونکە دوای ئەوەی فەرمووی:
16 “This is the covenant that I will make with them after those days,” says the Lord, “I will put my laws on their heart, I will also write them on their mind;” then he says,
[یەزدان دەفەرموێ، ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵیان دەیبەستم، «فێرکردنەکانم دەخەمە ناو دڵیان و لەناو مێشکیان دەینووسم.»]
17 “I will remember their sins and their iniquities no more.”
پاشان دەفەرموێت: [لەمەودوا گوناه و تاوانەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.]
18 Now where remission of these is, there is no more offering for sin.
لەکوێ لێخۆشبوونی ئەم گوناهانە هەبێت، ئیتر پێویست ناکات قوربانی بۆ گوناه بکرێت.
19 Having therefore, brothers, boldness to enter into the holy place by the blood of Jesus,
بۆیە ئەی خوشک و برایانی باوەڕدار، لەبەر ئەوەی متمانەمان هەیە بۆ چوونە ناو شوێنی هەرەپیرۆز بەهۆی خوێنی عیساوە،
20 by the way which he dedicated for us, a new and living way, through the veil, that is to say, his flesh,
بەو ڕێگا زیندوو و تازەیەی کە بەهۆی بەخشینی جەستەی خۆی بەناو پەردەدا بۆی کردینەوە،
21 and having a great priest over God’s house,
لەبەر ئەوەی کاهینێکی بەرزمان هەیە سەرپەرشتی ماڵی خودا دەکات،
22 let’s draw near with a true heart in fullness of faith, having our hearts sprinkled from an evil conscience and having our body washed with pure water,
هەروەها لەبەر ئەوەی خوێنی مەسیح بەسەر دڵماندا پرژێنرا تاکو لە ویژدانی خراپ پاکمان بکاتەوە، جەستەشمان بە ئاوێکی پاک شوشتراوە، با بە دڵێکی ڕاست و بە متمانەی تەواوی باوەڕ بچینە بەردەم خودا.
23 let’s hold fast the confession of our hope without wavering; for he who promised is faithful.
با بێ ڕاڕایی دەستبگرین بە دانپێدانانی هیوامان، چونکە ئەوەی بەڵێنی پێمان داوە جێی متمانەیە.
24 Let’s consider how to provoke one another to love and good works,
هەروەها با ئاگاداری یەکتری بین بۆ هاندان لەسەر خۆشەویستی و کاری چاک.
25 not forsaking our own assembling together, as the custom of some is, but exhorting one another, and so much the more as you see the Day approaching.
با واز لە کۆبوونەوەکانمان نەهێنین، وەک هەندێک لەسەری ڕاهاتوون، بەڵکو یەکتری هانبدەین، بە تایبەتی کە دەبینن ڕۆژی هاتنەوەی مەسیح نزیک دەبێتەوە.
26 For if we sin willfully after we have received the knowledge of the truth, there remains no more a sacrifice for sins,
ئەگەر لەدوای ئەوەی کە ڕاستیمان ناسی، بەردەوام بین لەوەی بە ئەنقەست گوناه بکەین، ئەوا هیچ قوربانییەک نییە بۆ ئەوەی گوناهەکانمان پاک بکاتەوە،
27 but a certain fearful expectation of judgment, and a fierceness of fire which will devour the adversaries.
بەڵکو تەنها چاوەڕێکردنی حوکمدانی ترسناک و ئاگری بڵێسەدار کە خەریکە دوژمنەکانی خودا دەخوات.
28 A man who disregards Moses’ law dies without compassion on the word of two or three witnesses.
ئەوەی سەرپێچی تەوراتی موسای دەکرد، بێ بەزەییانە بە شایەتی دوو یان سێ شایەت حوکمی مردنی بەسەردا دەدرا.
29 How much worse punishment do you think he will be judged worthy of who has trodden under foot the Son of God, and has counted the blood of the covenant with which he was sanctified an unholy thing, and has insulted the Spirit of grace?
بە ڕای ئێوە شایانی سزای چەند خراپترە ئەوەی سووکایەتی بە کوڕی خودا کردووە و خوێنی پەیمان بە پیس دادەنێت کە پیرۆزی کردووە، سووکایەتیش بە ڕۆحی پیرۆز دەکات کە نیعمەتی لێ وەرگرتووە؟
30 For we know him who said, “Vengeance belongs to me. I will repay,” says the Lord. Again, “The Lord will judge his people.”
لەبەر ئەوەی ئەو خودایە دەناسین کە ئەمەی فەرمووە: [تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم.] هەروەها: [یەزدان حوکم بەسەر گەلی خۆیدا دەدات.]
31 It is a fearful thing to fall into the hands of the living God.
کەوتنە ناو دەستی خودای زیندوو ترسناکە.
32 But remember the former days, in which, after you were enlightened, you endured a great struggle with sufferings:
ڕۆژانی ڕابردووتان بە یاد بێتەوە کە ڕووناک کرانەوە و بەرگەی ململانێیەکی سەختی پڕ لە ئازارتان گرت.
33 partly, being exposed to both reproaches and oppressions, and partly, becoming partakers with those who were treated so.
هەندێک جار تووشی جنێو و چەوسانەوەی ئاشکرا هاتوون، هەندێک جار بەشداری ناخۆشی ئەوانەتان کردووە کە بە هەمان شێوەی ئێوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە.
34 For you both had compassion on me in my chains and joyfully accepted the plundering of your possessions, knowing that you have for yourselves a better possession and an enduring one in the heavens.
هاوسۆزی بەندکراوانتان کرد، کاتێک سامانتان تاڵان کرا بە خۆشییەوە قبوڵتان کرد، چونکە دەزانن لە ئاسماندا سامانی باشترتان هەیە و دەمێنێتەوە.
35 Therefore don’t throw away your boldness, which has a great reward.
کەواتە متمانەتان فڕێمەدەن کە پاداشتی گەورەی هەیە،
36 For you need endurance so that, having done the will of God, you may receive the promise.
چونکە پێویستیتان بە دانبەخۆداگرتن هەیە، تاکو لەدوای ئەوەی بە خواستی خوداتان کرد، بەڵێنەکە بەدەستبهێنن،
37 “In a very little while, he who comes will come and will not wait.
چونکە دوای ماوەیەکی زۆر کورت، [ئەوەی دێت، بێگومان دێت و دواناکەوێت.
38 But the righteous one will live by faith. If he shrinks back, my soul has no pleasure in him.”
ئەوەی ڕاستودروستە و هی خۆمە بە باوەڕ دەژیێت، هەروەها ئەگەر هەڵگەڕایەوە، ئەوە جێی ڕەزامەندی من نابێت.]
39 But we are not of those who shrink back to destruction, but of those who have faith to the saving of the soul.
جا ئێمە سەر بەوانە نین کە هەڵدەگەڕێنەوە و لەناودەچن، بەڵکو سەر بە ئەوانەین کە باوەڕیان هەیە و ڕزگار دەکرێن.

< Hebrews 10 >