< 2 Chronicles 26 >

1 All the people of Judah took Uzziah, who was sixteen years old, and made him king in the place of his father Amaziah.
ئینجا هەموو گەلی یەهودا عوزیای گەنجی شازدە ساڵانیان برد و لە جێی ئەمەسیای باوکی کردیانە پاشا.
2 He built Eloth and restored it to Judah. After that the king slept with his fathers.
ئەو ئێلەتی بنیاد نایەوە و بۆ یەهودای گەڕاندەوە، پاش ئەوەی ئەمەسیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە.
3 Uzziah was sixteen years old when he began to reign; and he reigned fifty-two years in Jerusalem. His mother’s name was Jechiliah, of Jerusalem.
عوزیا گەنجێکی شازدە ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، پەنجا و دوو ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، دایکیشی ناوی یەخۆلیاهو بوو، خەڵکی ئۆرشەلیم بوو.
4 He did that which was right in Yahweh’s eyes, according to all that his father Amaziah had done.
بە هەمان شێوەی ئەمەسیای باوکی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی.
5 He set himself to seek God in the days of Zechariah, who had understanding in the vision of God; and as long as he sought Yahweh, God made him prosper.
عوزیا لە سەردەمی زەکەریای پێغەمبەر ڕووی لە خودا دەکرد کە فێری لەخواترسی دەکرد. هەموو ئەو ڕۆژانەی ڕووی لە یەزدان دەکرد، خودا سەرکەوتووی کرد.
6 He went out and fought against the Philistines, and broke down the wall of Gath, the wall of Jabneh, and the wall of Ashdod; and he built cities in the country of Ashdod, and among the Philistines.
لە دژی فەلەستییەکان جەنگی بەرپا کرد، شووراکانی گەت و یەڤنێ و ئەشدۆدی ڕووخاند. لە دەوروبەری ئەشدۆد و لە چەند شوێنێکی دیکە لەنێو فەلەستییەکان چەند شارۆچکەیەکی بنیاد ناوە.
7 God helped him against the Philistines, and against the Arabians who lived in Gur Baal, and the Meunim.
خوداش لە شەڕی دژی فەلەستییەکان و عەرەبەکانی گور بەعل و مەعونییەکان یارمەتی دا.
8 The Ammonites gave tribute to Uzziah. His name spread abroad even to the entrance of Egypt, for he grew exceedingly strong.
عەمۆنییەکانیش سەرانەیان بۆ عوزیا هێنا و ناوبانگی هەتا دەروازەی میسر بڵاو بووەوە، چونکە زۆر بەهێز بوو.
9 Moreover Uzziah built towers in Jerusalem at the corner gate, at the valley gate, and at the turning of the wall, and fortified them.
عوزیا چەند قوللەیەکی لە ئۆرشەلیم لەسەر دەروازەی گۆشەکە و دەروازەی دۆڵەکە و لەلای گۆشەکەوە بنیاد نا و قاییمی کردن.
10 He built towers in the wilderness, and dug out many cisterns, for he had much livestock, both in the lowlands and in the plains. He had farmers and vineyard keepers in the mountains and in the fruitful fields, for he loved farming.
هەروەها چەند قوللەیەکی لە چۆڵەوانیدا بنیاد نا و ئەمباراوی زۆریشی لێدا، چونکە مەڕوماڵاتێکی زۆری لە زوورگ و لە دەشت هەبوو، هەروەها جوتیار و ڕەزەوانی زۆریشی لە چیا و لە باخدا هەبوو، چونکە زۆر حەزی لە کشتوکاڵ بوو.
11 Moreover Uzziah had an army of fighting men who went out to war by bands, according to the number of their reckoning made by Jeiel the scribe and Maaseiah the officer, under the hand of Hananiah, one of the king’s captains.
عوزیا سوپایەکی مەشقپێکراوی هەبوو، بەگوێرەی ژمارەیان بە تیپی ڕێکخراو بەڕێ دەکەوتن. ئەمەش بەگوێرەی سەرژمێرییان لەلایەن یەعیێلی خامەی نهێنی و مەعسێیاهوی فەرماندە، لەژێر سەرپەرشتی حەنەنیا بوو کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی پاشا.
12 The whole number of the heads of fathers’ households, even the mighty men of valor, was two thousand six hundred.
کۆی ژمارەی گەورەی بنەماڵەکان، لە پاڵەوانە ئازاکان، دوو هەزار و شەش سەد کەس بوو،
13 Under their hand was an army, three hundred seven thousand five hundred, who made war with mighty power, to help the king against the enemy.
سوپایەکی سێ سەد و حەوت هەزار و پێنج سەد سەربازی مەشقپێکراوی هەبوو کە زۆر بە قارەمانانە دەجەنگان بۆ یارمەتیدانی پاشا بەسەر دوژمنەکانیدا.
14 Uzziah prepared for them, even for all the army, shields, spears, helmets, coats of mail, bows, and stones for slinging.
هەروەها عوزیا بۆ هەموو سەربازەکان قەڵغان، ڕم، کڵاوی ئاسنی، سپەر، کەوان و بەردی قۆچەقانی بۆ دابین کردن.
15 In Jerusalem, he made devices, invented by skillful men, to be on the towers and on the battlements, with which to shoot arrows and great stones. His name spread far abroad, because he was marvelously helped until he was strong.
لە ئۆرشەلیم مەنجەنیقی دروستکرد کە داهێنانی پیشەوەرە شارەزاکان بوو، بۆ ئەوەی لەسەر قوللەکان و لەسەر گۆشەی شووراکان بن بۆ هاویشتنی تیر و بەردی گەورە. بەو شێوەیە ناوبانگی گەیشتە شوێنە دوورەکان، چونکە سەرسوڕهێنەرانە یارمەتی درا هەتا بەهێز بوو.
16 But when he was strong, his heart was lifted up, so that he did corruptly and he trespassed against Yahweh his God, for he went into Yahweh’s temple to burn incense on the altar of incense.
بەڵام عوزیا پاش ئەوەی بەهێز بوو، لەخۆبایی بوو هەتا بووە هۆی کەوتنی خۆی. ناپاکی لەگەڵ یەزدانی پەروەردگار کرد و هاتە ناو پەرستگای یەزدان بۆ ئەوەی بخوور لەسەر قوربانگای بخوور بسووتێنێت.
17 Azariah the priest went in after him, and with him eighty priests of Yahweh, who were valiant men.
عەزەریای کاهین لەگەڵ هەشتا کاهینی ئازای یەزدان لەدوای ئەو هاتنە ژوورەوە،
18 They resisted Uzziah the king, and said to him, “It isn’t for you, Uzziah, to burn incense to Yahweh, but for the priests the sons of Aaron, who are consecrated to burn incense. Go out of the sanctuary, for you have trespassed. It will not be for your honor from Yahweh God.”
بەرەنگاری عوزیای پاشا بوونەوە و پێیان گوت: «ئەی عوزیا، بۆت نییە بخوور بۆ یەزدان بسووتێنیت، چونکە بخوور سووتاندن بۆ کاهینە تەرخانکراوەکانی نەوەی هارونە. لە پیرۆزگاکە بڕۆ دەرەوە، چونکە تۆ ناپاکیت کرد و هیچ ڕێزێکت لەلای یەزدانی پەروەردگار نییە.»
19 Then Uzziah was angry. He had a censer in his hand to burn incense, and while he was angry with the priests, the leprosy broke out on his forehead before the priests in Yahweh’s house, beside the altar of incense.
عوزیا پەست بوو و لە کاتی پەستبوونی لە کاهینەکان، بخووردانەکەی بەدەستەوە بوو بۆ بخوور سووتاندن. لەبەردەم کاهینەکان لەناو پەرستگای یەزدان لەلای قوربانگاکەی بخوور سووتاندن، نەخۆشی گولی لە ناوچەوانی دەرکەوت.
20 Azariah the chief priest and all the priests looked at him, and behold, he was leprous in his forehead; and they thrust him out quickly from there. Indeed, he himself also hurried to go out, because Yahweh had struck him.
کە عەزەریای سەرۆکی کاهین و کاهینەکانی دیکە ئاوڕیان لێی دایەوە و بینییان ناوچەوانی تووشی گەڕوگولی بووە، لەوێ دەریانکرد، هەروەها خۆشی بە پەلە بوو لە هاتنە دەرەوە، چونکە یەزدان تووشی کردبوو.
21 Uzziah the king was a leper to the day of his death, and lived in a separate house, being a leper; for he was cut off from Yahweh’s house. Jotham his son was over the king’s house, judging the people of the land.
عوزیا پاشا هەتا ئەو ڕۆژەی مرد گەڕوگول بوو، ئیتر لە ماڵێکی جیاکراوە نیشتەجێ بوو، لەبەر گەڕوگولییەکەی لە پەرستگای یەزدانیش دەرکرا. یۆتامی کوڕیشی سەرپەرشتیاری کۆشکەکە بوو، فەرمانڕەوایەتی گەلی خاکەکەی دەکرد.
22 Now the rest of the acts of Uzziah, first and last, Isaiah the prophet, the son of Amoz, wrote.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی عوزیا لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، ئیشایای پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ تۆماری کرد.
23 So Uzziah slept with his fathers; and they buried him with his fathers in the field of burial which belonged to the kings, for they said, “He is a leper.” Jotham his son reigned in his place.
عوزیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە نزیک ئەوان لە گۆڕستانێکی دیکەی پاشاکان نێژرا کە شاهانە نەبوو، چونکە گوتیان: «گەڕوگولە.» ئیتر یۆتامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.

< 2 Chronicles 26 >