< 1 Chronicles 19 >

1 After this, Nahash the king of the children of Ammon died, and his son reigned in his place.
دوای ماوەیەک ناحاشی پاشای عەمۆنییەکان مرد و کوڕەکەی لەدوای ئەو بوو بە پاشا.
2 David said, “I will show kindness to Hanun the son of Nahash, because his father showed kindness to me.” So David sent messengers to comfort him concerning his father. David’s servants came into the land of the children of Ammon to Hanun to comfort him.
داود گوتی: «لەگەڵ حانوونی کوڕی ناحاش دڵسۆز دەبم، چونکە باوکی لەگەڵم دڵسۆز بوو.» لەبەر ئەوە داود شاندێکی نارد بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لە حانوون بکەن سەبارەت بە باوکی. کاتێک شاندەکەی داود هاتنە لای حانوون لە خاکی عەمۆنییەکان بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن،
3 But the princes of the children of Ammon said to Hanun, “Do you think that David honors your father, in that he has sent comforters to you? Haven’t his servants come to you to search, to overthrow, and to spy out the land?”
میرەکانی عەمۆنییەکان بە حانوونیان گوت: «تۆ لەو باوەڕەدایت کە داود لەبەر ڕێزگرتن لە باوکت شاندی ناردووە بۆ ئەوەی سەرەخۆشیت لێ بکات؟ ئایا خزمەتکارەکانی بۆ پشکنین و سەرەوژێرکردن و سیخوڕیکردن بەسەر خاکەکەوە نەهاتوون بۆ لات؟»
4 So Hanun took David’s servants, shaved them, and cut off their garments in the middle at their buttocks, and sent them away.
ئیتر حانوون پیاوەکانی داودی گرت و ڕیشی تاشین، جلەکانیشیان لە نیوەوە هەتا پاشەڵیانی دادڕی و بەڕەڵای کردن.
5 Then some people went and told David how the men were treated. He sent to meet them; for the men were greatly humiliated. The king said, “Stay at Jericho until your beards have grown, and then return.”
کاتێک هەندێک کەس چوون و سەبارەت بەو پیاوانە بە داودیان ڕاگەیاند، ئەویش چەند کەسێکی نارد بۆ پێشوازییان، چونکە پیاوەکان زۆر شەرمیان دەکرد، پاشاش گوتی: «هەتا ڕیشتان دێتەوە لە ئەریحا بمێننەوە، ئینجا بگەڕێنەوە.»
6 When the children of Ammon saw that they had made themselves odious to David, Hanun and the children of Ammon sent one thousand talents of silver to hire chariots and horsemen out of Mesopotamia, out of Aram-maacah, and out of Zobah.
کاتێک عەمۆنییەکان بینییان لەلایەن داودەوە قێزەون بوون، حانوون و عەمۆنییەکان هەزار تالنت زیویان نارد بۆ ئەوەی لە ئارامییەکانی دوو ڕووبار و لە ئارامییەکانی مەعکا و لە چۆڤا گالیسکە و گالیسکەسوار بەکرێ بگرن.
7 So they hired for themselves thirty-two thousand chariots, and the king of Maacah with his people, who came and encamped near Medeba. The children of Ammon gathered themselves together from their cities, and came to battle.
جا سی و دوو هەزار گالیسکە و گالیسکەسواریان بەکرێ گرت، هەروەها پاشای مەعکا لەگەڵ سوپاکەی هات و لە بەرامبەر مادەبا دامەزران، عەمۆنییەکانیش لە شارۆچکەکانیانەوە کۆبوونەوە و هاتن بۆ جەنگ.
8 When David heard of it, he sent Joab with all the army of the mighty men.
کاتێک داود ئەمەی بیستەوە یۆئاب و هەموو سوپا شەڕکەرەکانی نارد.
9 The children of Ammon came out, and put the battle in array at the gate of the city; and the kings who had come were by themselves in the field.
عەمۆنییەکان هاتنە دەرەوە و لە دەمی دەروازەی شارەکەیان بۆ جەنگ ڕیزیان بەست، بەڵام ئەو پاشایانەی کە هاتبوون بە جیا لە دەشتودەر بوون.
10 Now when Joab saw that the battle was set against him before and behind, he chose some of all the choice men of Israel, and put them in array against the Syrians.
کاتێک یۆئاب بینی کە بەرەکانی جەنگ لەپێشی و لەپاشییەوەن، لە باشترین جەنگاوەرانی ئیسرائیل چەند هێزێکی هەڵبژارد، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئارامییەکان ڕیزی کردن.
11 The rest of the people he committed into the hand of Abishai his brother; and they put themselves in array against the children of Ammon.
ئەو پیاوانەی کە مانەوە دایە دەست ئەبیشەیی برای و ئەویش بۆ بەرەنگاربوونەوەی عەمۆنییەکان ڕیزی کردن.
12 He said, “If the Syrians are too strong for me, then you are to help me; but if the children of Ammon are too strong for you, then I will help you.
یۆئاب گوتی: «ئەگەر ئارامییەکان لە من بەهێزتر بوون، ئەوا تۆ بەهانامەوە دێیت؛ بەڵام ئەگەر عەمۆنییەکان لە تۆ بەهێزتر بوون، ئەوا من بەهاناتەوە دێم.
13 Be courageous, and let’s be strong for our people and for the cities of our God. May Yahweh do that which seems good to him.”
ئازابە و با بەهێز بین لە پێناوی گەلەکەمان و لە پێناوی شارەکانی خوداکەمان، یەزدانیش چی پێ باشە ئەوە دەکات.»
14 So Joab and the people who were with him came near to the front of the Syrians to the battle; and they fled before him.
ئینجا یۆئاب و ئەو لەشکرەی لەگەڵی بوون بۆ جەنگ لە دژی ئارامییەکان چوونە پێشەوە، ئەوانیش لەبەردەمیدا هەڵاتن.
15 When the children of Ammon saw that the Syrians had fled, they likewise fled before Abishai his brother, and entered into the city. Then Joab came to Jerusalem.
کاتێک عەمۆنییەکان بینییان ئارامییەکان هەڵدەهاتن، ئەوانیش لەبەردەم ئەبیشەی هەڵاتن و چوونە ناو شارەکە. ئیتر یۆئاب گەڕایەوە ئۆرشەلیم.
16 When the Syrians saw that they were defeated by Israel, they sent messengers and called out the Syrians who were beyond the River, with Shophach the captain of the army of Hadadezer leading them.
کاتێک ئارامییەکان بینییان لە بەرامبەر ئیسرائیل تێکشکاون، چەند نێردراوێکیان نارد و ئارامییەکانی ئەوبەری ڕووباری فوراتیان هێنا و شوفەخی سەرکردەی سوپاکەی هەدەدعەزەریش لەپێشیانەوە بوو.
17 David was told that, so he gathered all Israel together, passed over the Jordan, came to them, and set the battle in array against them. So when David had put the battle in array against the Syrians, they fought with him.
کاتێک بە داود ڕاگەیەنرا، ئەویش هەموو ئیسرائیلی کۆکردەوە و لە ڕووباری ئوردونەوە پەڕییەوە و بۆیان هات و ڕیزی لێیان بەست، داود بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئارامییەکان ڕیزی بەست بۆ جەنگ و ئەوانیش لە دژی جەنگان.
18 The Syrians fled before Israel; and David killed of the Syrian men seven thousand charioteers and forty thousand footmen, and also killed Shophach the captain of the army.
بەڵام ئارامییەکان لەبەردەم ئیسرائیلدا هەڵاتن، داودیش حەوت هەزار گالیسکەسوار و چل هەزار پیادەی لە ئارامییەکان کوشت، هەروەها شوفەخی سەرکردەی سوپاکەشی کوشت.
19 When the servants of Hadadezer saw that they were defeated by Israel, they made peace with David and served him. The Syrians would not help the children of Ammon any more.
کاتێک ژێردەستەکانی هەدەدعەزەر بینییان کە ئەوان لە بەرامبەر ئیسرائیل تێکشکاون، لەگەڵ داود ئاشت بوونەوە و بوونە ژێردەستەی ئیسرائیل. ئیتر ئارامییەکان نەیانوێرا بەهانای عەمۆنییەکانەوە بچن.

< 1 Chronicles 19 >