< Psalms 41 >

1 For the leader; for Jeduthun. A psalm of David. Happy are those who consider the weak; in the day of misfortune the Lord will deliver them.
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. خۆزگە دەخوازرێ بەوەی ئاوڕ لە هەژار دەداتەوە، یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕزگاری دەکات.
2 He will keep them safe, happy, and long in the land, and not give them up to the rage of their foes.
یەزدان دەیپارێزێت و ژیانی دەبووژێنێتەوە، لەسەر زەوی خۆشحاڵی دەکات و نایداتە دەست حەزی دوژمنەکانی.
3 The Lord will sustain them on bed of languishing; tending their sickness, as long as they lie.
یەزدان لە کاتی لاوازی پاڵپشتی دەکات و لە کاتی نەخۆشی دەیبووژێنێتەوە.
4 For this cause I say, ‘Lord, show me your favour; heal me, because I have sinned against you.’
گوتم: «ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چارەسەرم بکە، چونکە گوناهم دەرهەق بە تۆ کردووە.»
5 My enemies speak of me nothing but evil, ‘When will he die, and his name pass away?’
دوژمنەکانم دەربارەی من قسەی خراپ دەکەن: «کەی دەمرێت و ناوی دەسڕێتەوە؟»
6 When one comes to see me, their words ring hollow; their heart keeps gathering mischief the while; and when they go out, they give it speech.
کاتێک یەکێکیان بۆ دیدەنیم بێت، بە درۆ قسە دەکات، بوختان لە دڵی کۆدەکاتەوە، کە دەچێتە دەرەوەش بڵاوی دەکاتەوە.
7 In secret they whisper together against me, all those who hate me plot evil against me.
هەموو دوژمنەکانم چرپەچرپ دەکەن، پیلان دژم دەگێڕن، دەڵێن:
8 ‘Some fatal disease has fastened upon him; and now that he lies, he will rise up no more.’
«دەردێکی کوشندە تەنگی پێ هەڵچنیوە، لەکوێ بکەوێ هەستانەوەی نابێت.»
9 My most trusted friend, on whom I relied, who ate of my bread, has turned against me.
تەنانەت ئەو برادەرە نزیکەشم کە متمانەم پێی هەبوو، ئەوەی نمەکی کردووم، ناپاکی لەگەڵم کرد.
10 But do you, Lord, graciously raise me up, that I may pay them their due reward.
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، هەڵمستێنەوە بۆ ئەوەی تۆڵەیان لێ بکەمەوە.
11 By this will I know you delight in me: if my foes may not shout over me in triumph.
بەمە دەزانم تۆ لێم ڕازیت، چونکە دوژمنەکەم هاواری سەرکەوتن ناکات بەسەرمدا.
12 For my innocence you uphold me, and set me forever before your face.
بەهۆی ئەوەی من دروستم، تۆ پاڵپشتیم دەکەیت و لەپێش خۆت ڕامدەگریت، هەتاهەتایە.
13 Blessed be the Lord, the God of Israel, from everlasting to everlasting, Amen and Amen.
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، لە ئەزەلەوە هەتا هەتاهەتایە. ئامین و ئامین.

< Psalms 41 >