< Psalms 38 >

1 A Psalm of David. A lament. Reprove me not, Lord, in your anger, and chasten me not in your wrath;
زەبوورێکی داود، بۆ یادکردنەوە. ئەی یەزدان، بە تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە، بە ڕقی خۆت تەمبێم مەکە.
2 for your arrows have sunk into me, and your hand lies heavy upon me.
تیرەکانت منیان پێکا، دەستت منی خستە خوارەوە.
3 In my flesh is no soundness because of your anger, no health in my bones, because of my sin.
بەهۆی تووڕەیی تۆوە تەندروستی لە لەشمدا نەماوە، بەهۆی گوناهمەوە ساغی لە ئێسقانەکانمدا نەماوە.
4 For that my guilt is gone over my head: it weighs like a burden too heavy for me.
تاوانەکانم بەسەر سەرم کەوتوون، وەک بارێکی گران کە توانام نییە هەڵیبگرم.
5 My wounds stink and fester, for my foolishness I am tormented.
برینەکانم بۆگەن بوون و چڵکیان کردووە، بەهۆی گێلایەتی خۆم.
6 Bent and bowed am I utterly, all the day going in mourning.
پشتم چەماوەتەوە و کووڕ بوومەتەوە، بە درێژایی ڕۆژ ماتەم دەگێڕم.
7 My loins are filled with burning, and in my flesh is no soundness.
کەلەکەم پڕ بووە لە ژانێکی سووتێنەر، تەندروستی لە لەشمدا نەماوە.
8 I am utterly crushed and numb; I cry louder than lion roars.
بە تەواوی تێکشکاوم و بێهێز بووم، لەبەر نەهامەتی دڵم هەر دەناڵێنم.
9 Lord, you know all that I long for, my groans are not hidden from you.
ئەی پەروەردگار، هەموو ئارەزووەکانم لەپێش چاوتە، ئاخ هەڵکێشانم لە تۆ شاردراوە نییە.
10 My heart is throbbing, my strength has failed me. The light of my eyes – even it is gone from me.
دڵەکوتێمە و هێزم لەبەر بڕاوە، تەنانەت ڕووناکیش لە چاوانم بڕاوە.
11 My dear ones and friends keep aloof, and my neighbours stand afar off.
لەبەر برینەکانم دۆست و برادەرەکانم خۆیان لێم دەپارێزن، خزمانم لێم دوور دەکەونەوە.
12 They who aim at my life lay their snares, they who seek my hurt speak of ruin, nursing treachery all the day long.
ئەوانەی بەدوای ژیانی منەوەن تەڵە دەنێنەوە، ئەوانەی دەیانەوێت ئازارم بدەن باسی تێکشکانم دەکەن، بە درێژایی ڕۆژ بیر لە فرتوفێڵ دەکەنەوە.
13 But I turn a deaf ear and hear not; like the dumb I open not my mouth.
بەڵام من وەک کەڕ وام، گوێم لێ نابێت، وەک لاڵ وام، ناتوانم دەمم بکەمەوە.
14 I am like one without hearing, with no arguments in my mouth.
وەک کەسێکم لێ هاتووە کە نابیستێت، هیچ بەهانەیەکیشی لە دەمی نەبێت.
15 For my hope, O Lord, is in you. You will answer, O Lord my God,
ئەی یەزدان، چاوەڕێی تۆ دەکەم، ئەی خودای پەروەردگارم، تۆ وەڵام دەدەیتەوە،
16 when I utter the hope that those who made scorn of my tottering feet may not rejoice over me.
چونکە گوتم: «مەهێڵە پێم دڵخۆش بن، یان کاتێک پێم دەخلیسکێت خۆیان بە گەورە بزانن لە سەرم.»
17 For I am ready to fall, my pain forsakes me never.
خەریکە دەکەوم، هەمیشە ئازارەکانم لەگەڵمە.
18 I acknowledge my guilt, I am anxious because of my sin:
دان بە تاوانی خۆمدا دەنێم، بە گوناهی خۆم خەمبار دەبم.
19 My wanton assailants are strong, those who wrongfully hate me are many,
دوژمن چالاک و بەهێزن، ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە زۆرن.
20 who render me evil for good, and oppose me, because I make good my goal.
ئەوانەی بەرامبەری چاکە خراپەم دەدەنەوە، دژایەتیم دەکەن، چونکە دوای چاکە کەوتووم.
21 Do not forsake me, O Lord; my God, be not far from me.
ئەی یەزدان، پشتگوێم مەخە، ئەی خودای من، لێم دوور مەکەوە.
22 Hasten to help me, O Lord my saviour.
ئەی پەروەردگاری ڕزگارکەرم، خێرا بگە فریام.

< Psalms 38 >