< Psalms 31 >

1 For the leader. A psalm of David. In you, O Lord, I take refuge; let me never be put to shame. Rescue me in your faithfulness;
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ، با هەرگیز شەرمەزار نەبم، بە ڕاستودروستی خۆت دەربازم بکە.
2 incline to me your ear. Deliver me speedily. Be to me a rock of defence, a fortified house, to save me.
گوێت بۆم شل بکە، بە زوویی فریام بکەوە، ببە بەو تاشەبەردەی پەنای بۆ دەبەم، بەو قەڵا سەختە بۆ ڕزگارکردنم.
3 For my rock and my fortress are you; lead me and guide me so your name will be honoured.
لەبەر ئەوەی تاشەبەرد و قەڵای منی، لە پێناوی ناوی خۆت ڕابەرایەتی و ڕێنماییم بکە.
4 Draw me out of the net they have hid for me, for you yourself are my refuge.
لەو تەڵەیەی بۆم نراوەتەوە ئازادم بکە، چونکە تۆ پەناگای منی.
5 Into your hand I commend my spirit: you ransom me, Lord, faithful God.
ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم، ئەی یەزدان، خودای ڕاستی، بمکڕەوە.
6 I hate those devoted to worthless idols; I trust in the Lord.
من ڕقم لەوانە دەبێتەوە کە دەست بە بتی پووچەوە دەگرن، من متمانەم بە یەزدان هەیە.
7 I will rejoice and be glad in your love, because you have looked on my misery, and cared for me in my distress.
من بە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆ شاد و دڵخۆش دەبم، چونکە تۆ دەردی منت بینیوە و لە تەنگانەدا گیانی منت ناسیوە.
8 You have not given me into the enemy’s hand, you have set my feet in a spacious place.
نەتخستوومەتە بەردەستی دوژمنان، بەڵکو لەسەر شوێنێکی فراوان ڕاتگرتووم.
9 Be gracious to me, Lord, for I am distressed; my eye is wasted away with sorrow.
ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە لە تەنگانەدام. چاوەکانم کزبوون لە خەفەتان، ڕۆح و لەشم لە خەمان.
10 For my life is consumed with grief, and my years with sighing. My strength is broken with misery, my bones waste away.
ژیانم بە خەم و خەفەت فەوتاوە، ساڵانی تەمەنم بە ئاخ هەڵکێشان، لەبەر دەرد و بەڵا هێزم لێ بڕاوە، ئێسقانەکانم پووکاونەتەوە.
11 The scorn of all my foes, the butt of my neighbours am I, a terror to my acquaintance. At the sight of me in the street people turn quickly away.
بەهۆی دوژمنەکانمەوە، بە تەواوی بوومەتە مایەی شەرمەزاری لای دراوسێکانم، بوومەتە مایەی ترس بۆ ئاشناکانم، ئەوانەی لە شەقامدا دەمبینن، لێم دوور دەکەونەوە.
12 I am clean forgotten like the dead, am become like a ruined vessel.
لەبیرکراوم وەک ئەوەی مردبم، وەک قاپێکی شکاوم بەسەرهاتووە.
13 I hear the whispers of many – terror on every side – scheming together against me, plotting to take my life.
گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە، «لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!» هەموو پێکەوە پیلان لە دژم دەگێڕن، بیر لەوە دەکەنەوە ژیانم لەناو ببەن.
14 But my trust is in you, Lord. ‘You are my God,’ I say;
بەڵام ئەی یەزدان، من پشتم بە تۆ بەستووە، دەڵێم: «تۆ خودای منیت.»
15 my times are in your hand, save me from the hand of the foes who pursue me.
ڕۆژگارم لەناو دەستی تۆدایە، لە دەستی دوژمنان و ئەوانەی ڕاوم دەنێن دەربازم بکە.
16 Make your face to shine on your servant, save me in your love.
با ڕوخسارت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێتەوە، بە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆت ڕزگارم بکە.
17 Put me not, O Lord, to shame, for I have called upon you. Let the wicked be put to shame silent in Sheol. (Sheol h7585)
با شەرمەزار نەبم ئەی یەزدان، چونکە هاوار بۆ تۆ دەهێنم، با بەدکاران شەرمەزار بن، لەناو جیهانی مردووان خامۆش بن. (Sheol h7585)
18 Strike the false lips dumb, that speak proudly against the righteous with haughtiness and contempt.
با زمانە درۆزنەکانیان لاڵ بێت، چونکە بە فیز و وشەی ناشیرینەوە سووکایەتی بە سەرڕاستان دەکەن.
19 How great is the goodness you have treasured for those who fear you, and wrought for those who take refuge in you, in plain sight of all!
چاکەت چەند مەزنە، کە هەڵتگرتووە بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئەوەی بە بەرچاوی خەڵکەوە، بەوانەی دەبەخشیت کە پەنات بۆ دەهێنن.
20 In your sheltering wings you hide them from plottings of people, you keep them safe in a bower from the chiding of tongues.
لە پەنای خۆت دەیانشاریتەوە، لە پیلانەکانی خەڵکی، لەژێر سێبەری خۆت دەیانپارێزیت، لە زمانی سکاڵاکەران.
21 Blest be the Lord for the wonderful love he has shown me in time of distress.
ستایش بۆ یەزدان، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕە سەرسوڕهێنەرەکەی خۆی نیشاندام، کاتێک لە شارێکی ئابڵوقەدراو بووم.
22 For I had said in panic, ‘I am driven clean out of your sight.’ But you heard my plea, when I cried to you for help.
لە کاتی سەرلێشێوانم گوتم: «لەبەرچاوت نەماوم!» بەڵام تۆ گوێت لە دەنگی پاڕانەوەم گرت، کە هاوارم بۆت هێنا.
23 Love the Lord, all you faithful; the Lord protects the loyal, but repays the haughty in full.
ئەی هەموو خۆشەویستانی، یەزدانتان خۆشبوێت! یەزدان دڵسۆزەکان دەپارێزێت، بەڵام بە تەواوی سزای لووتبەرزەکان دەدات.
24 Let your hearts be courageous and strong, all you who wait on the Lord.
ئازابن و دڵتان بەهێز بکەن، ئەی هەموو ئەوانەی هیواتان بە یەزدان هەیە.

< Psalms 31 >