< Psalms 102 >

1 The prayer: for a weary and suffering person who pours out their grief to the Lord. Hear my prayer, O Lord; let my cry for help come to you.
نوێژی هەژارێکی ورەڕووخاو، کە هاواری دەباتە بەردەم یەزدان. ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، با هاوارم بگاتە لات.
2 Hide not your face from me in the day of my distress. Incline your ear to me: when I call, answer me speedily.
لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، لەو ڕۆژەی کە هاوارت بۆ دەکەم گوێم بۆ شل بکە، زوو وەڵامم بدەوە.
3 For my days pass away like smoke: my bones are burned through as with fire.
ڕۆژگارم وەک دووکەڵ ڕەوییەوە، ئێسکم وەک پشکۆ گڕی گرتووە.
4 My heart is scorched, withered like grass; I forget to eat my bread.
هەڵپڕووکاوە، دڵم وشک بووەتەوە، نانخواردنم لەبیر نەماوە.
5 By reason of my loud groaning, my flesh clings to my bones.
لە دەنگی ناڵەم ئێسکم بە پێستمەوە نووساوە.
6 Like a desert-owl of the wilderness, like an owl among ruins am I.
وەک کوندەپەپووی بیابانی چۆڵەوانیم لێهاتووە، وەک کوندەپەپووی کەلاوەم لێهاتووە.
7 I make my sleepless lament like a bird on the house-top alone.
ڕادەکشێم و وەک چۆلەکەیەکی تەنهای سەربانم لێهاتووە.
8 All the day wild foes revile me, using my name for a curse.
بە درێژایی ڕۆژ دوژمنەکانم سووکایەتیم پێ دەکەن، ئەوانەی لە دژی منن وەک شێتیان لێ هاتووە، نەفرەتم لێدەکەن.
9 For ashes have been my bread, and tears have been mixed with my cup.
بۆیە خۆڵەمێش دەخۆم وەک نان، فرمێسکم تێکەڵ بە خواردنەوەم بووە،
10 Because of your passionate anger, you did raise me, then hurl me to the ground.
لەبەر تووڕەیی زۆری تۆ، چونکە هەڵتگرتم و فڕێتدام.
11 My days come to an end, shadows lengthen, I wither like grass.
ڕۆژگارم وەک سێبەری خوارە، خۆشم وەک گیا وشک دەبمەوە.
12 But you, O Lord, are enthroned forever, your fame endures to all generations.
تۆش ئەی یەزدان، هەتاهەتایە لەسەر تەختی، نەوە دوای نەوە یادت دەکەنەوە.
13 You will arise and have pity on Zion; it’s time to be gracious; her hour has come.
تۆ هەڵدەستیت و بەزەییت بە سییۆن دێتەوە، چونکە ماوەی میهرەبانییە، کاتی هاتووە.
14 For even her stones are dear to your servants, even the dust of her ruins they look on with love.
خزمەتکارەکانت بە تاسەوەن بۆ بەردەکانی، دڵیان دەسووتێ بۆ خۆڵەکەی.
15 Then the nations will revere the name of the Lord and all the kings of the earth his glory,
هەموو نەتەوەکان لە ناوی یەزدان دەترسن، هەموو پاشاکانی زەویش لە شکۆمەندیت،
16 when the Lord shall have built up Zion, and revealed himself in his glory,
چونکە کە یەزدان سییۆن بنیاد دەنێتەوە، بە شکۆمەندی خۆی دەبینرێت.
17 in response to the prayer of the destitute, whose prayer he will not despise.
ئاوڕ لە نوێژی ڕووتوڕەجاڵەکان دەداتەوە، نوێژەکانیان بە کەم نازانێت.
18 Let this be recorded for ages to come, that the Lord may be praised by a people yet unborn.
ئەمە بۆ نەوەی داهاتوو دەنووسرێت، تاکو ئەو نەوەیە ستایشی یەزدان بکەن، کە هێشتا لەدایک نەبوونە:
19 For he shall look down from his holy height, from the heavens the Lord will gaze on the earth,
«یەزدان لە بەرزایی پیرۆزگای خۆیەوە دەڕوانێتە خوارێ، لە ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکات،
20 to hear the groans of the prisoner, to free those who are doomed to die;
بۆ ئەوەی گوێی لە ناڵەی دیلەکان بێت، ئەوانە ئازاد بکات کە دراونەتە دەست مردن.»
21 that people may recount the Lord’s fame in Zion, and the praise of him in Jerusalem,
جا لە سییۆن ناوی یەزدان ڕادەگەیەنرێت، لە ئۆرشەلیم ستایشی،
22 when the nations are gathered together, and the kingdoms, to worship the Lord.
کاتێک گەلان و پاشایەتییەکان پێکەوە بۆ پەرستنی یەزدان کۆدەبنەوە.
23 He has broken my strength on the way, he has shortened my days.
لە ناوەڕاستی تەمەنم هێزی کزکردم، ڕۆژگاری کورتکردم.
24 I will say, ‘My God, take me not hence in the midst of my days. ‘Your years endure age after age.
گوتی: «ئەی خودای من، لە ناوەڕاستی ڕۆژگارم لام مەدە، ساڵانی تۆ بۆ نەوە دوای نەوەیە.
25 Of old you have founded the earth, and the heavens are the work of your hands.
لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا، ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.
26 They shall perish; but you do stand. They shall all wax old like a garment, and change as a robe you will change them.
ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت، هەموو وەک کراس کۆن دەبن، وەک جلوبەرگ دەیانگۆڕیت و فڕێدەدرێن.
27 But you are the same, your years are endless.
بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.
28 The children of your servants abide, evermore shall their seed be before you.’
کوڕی خزمەتکارەکانت نیشتەجێ دەبن و نەوەکانیان لەبەردەمت دەچەسپێن.»

< Psalms 102 >