< Matthew 28 >

1 Now after the Sabbath, as it began to dawn on the first day of the week, Mary Magdalene and the other Mary came to see the tomb.
دوای شەممە لە بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، مریەمی مەجدەلی و مریەمەکەی دیکە هاتن تەماشای گۆڕەکە بکەن.
2 Behold, there was a great earthquake, for an angel of the Lord descended from the sky and came and rolled away the stone from the door and sat on it.
لەناکاو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، چونکە فریشتەیەکی یەزدان لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە، چوو بەردەکەی گلۆر کردەوە و لەسەری دانیشت.
3 His appearance was like lightning, and his clothing white as snow.
ڕوخساری وەک بروسکە وابوو، جلەکانی وەک بەفر سپی بوون.
4 For fear of him, the guards shook, and became like dead men.
پاسەوانەکان لە ترسی ئەو لەرزین و وەک مردوویان لێ هات.
5 The angel answered the women, “Do not be afraid, for I know that you seek Jesus, who has been crucified.
بەڵام فریشتەکە بە ژنەکانی گوت: «مەترسن، چونکە دەزانم بە شوێن عیسای لەخاچدراودا دەگەڕێن.
6 He is not here, for he has risen, just like he said. Come, see the place where the Lord was lying.
ئەو لێرە نییە، هەروەک خۆی فەرمووی، هەستاوەتەوە. وەرن سەیری ئەو شوێنە بکەن کە لێی درێژکرابوو.
7 Go quickly and tell his disciples, ‘He has risen from the dead, and behold, he goes before you into Galilee; there you will see him.’ Behold, I have told you.”
خێرا بڕۆن و بە قوتابییەکانی بڵێن:”ئەو لەنێو مردوواندا هەستاوەتەوە، پێش ئێوە دەچێتە جەلیل، لەوێ دەیبینن.“ئەوەتا پێم گوتن.»
8 They departed quickly from the tomb with fear and great joy, and ran to bring his disciples word.
دوو ژنەکە خێرا لەلای گۆڕەکە ڕۆیشتن، بە ترس و خۆشییەکی گەورەوە ڕایانکرد، بۆ ئەوەی هەواڵ بدەنە قوتابییەکانی.
9 As they went to tell his disciples, behold, Jesus met them, saying, “Rejoice!” They came and took hold of his feet, and worshiped him.
ئەوە بوو عیسا تووشیان هات و فەرمووی: «سڵاو!» ئەمانیش چوونە پێشەوە، پێی عیسایان گرت و کڕنۆشیان بۆ برد.
10 Then Jesus said to them, “Do not be afraid. Go tell my brothers that they should go into Galilee, and there they will see me.”
عیسا پێی فەرموون: «مەترسن، بڕۆن بە براکانم بڵێن با بچنە جەلیل، لەوێ دەمبینن.»
11 Now while they were going, behold, some of the guards came into the city and told the chief priests all the things that had happened.
کە دەڕۆیشتن، هەندێک لە پاسەوانەکان هاتنە ناو شار و ئەوەی ڕوویدابوو بۆ کاهینانی باڵایان گێڕایەوە.
12 When they were assembled with the elders and had taken counsel, they gave a large amount of silver to the soldiers,
ئەوانیش لەگەڵ پیران کۆبوونەوە و ڕاوێژیان کرد، زیوێکی زۆریان دایە سەربازەکان و
13 saying, “Say that his disciples came by night and stole him away while we slept.
گوتیان: «بڵێن،”کاتێک ئێمە خەوتبووین، قوتابییەکانی لە شەودا هاتن و دزییان.“
14 If this comes to the governor’s ears, we will persuade him and make you free of worry.”
ئەگەر ئەمەش لەلای فەرمانڕەوا بیسترا، ئەوا ڕازی دەکەین و لە کێشە و گرفت دەتانپارێزین.»
15 So they took the money and did as they were told. This saying was spread abroad among the Jews, and continues until today.
ئەوانیش زیوەکەیان وەرگرت و چۆن فێرکران، وایانکرد، ئیتر ئەم قسەیە هەتا ئەمڕۆش لەناو جولەکەدا بڵاو بووەتەوە.
16 But the eleven disciples went into Galilee, to the mountain where Jesus had sent them.
ئیتر یازدە قوتابییەکە چوونە جەلیل، بۆ ئەو کێوەی عیسا فەرمانی پێدابوون.
17 When they saw him, they bowed down to him; but some doubted.
کاتێک ئەویان بینی کڕنۆشیان بۆ برد، بەڵام هەندێکیان گومانیان کرد.
18 Jesus came to them and spoke to them, saying, “All authority has been given to me in heaven and on earth.
عیسا لێیان نزیک بووەوە و قسەی بۆ کردن: «هەموو دەسەڵاتێکم لە ئاسمان و لەسەر زەوی دراوەتێ.
19 Go and make disciples of all nations, baptizing them in the name of the Father and of the Son and of the Holy Spirit,
کەواتە بڕۆن، هەموو نەتەوەکان بکەنە قوتابی، بە ناوی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز لە ئاویان هەڵبکێشن،
20 teaching them to observe all things that I commanded you. Behold, I am with you always, even to the consummation of the age (aiōn g165)." Amen.
فێریان بکەن با کار بکەن بە هەموو ئەو شتانەی کە ڕامسپاردوون. دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم، هەتا کۆتایی زەمان.» (aiōn g165)

< Matthew 28 >