< ᎣᏍᏛ ᎧᏃᎮᏛ ᎹᎦ ᎤᏬᏪᎳᏅᎯ 5 >

1 ᎢᏍᎪᏂᏗᏢᏃ ᎥᏓᎵ ᏭᏂᎷᏤ ᎠᏂᎨᏕᎵ ᎤᎾᏤᎵᎪᎯ.
ئینجا گەیشتنە ئەوبەری دەریاچەکە، بۆ هەرێمی گەراسین.
2 ᏥᏳᎯᏃ ᎤᏣᎢᏒ ᎩᎳᏉ ᎢᏴᏛ ᏚᏠᏎ ᎠᏍᎦᏯ ᏓᏓᏂᏌᎲ ᏅᏓᏳᎶᏒᎯ ᎦᏓᎭ ᎠᏓᏅᏙ ᎤᏯᎢ,
کاتێک عیسا لە بەلەمەکە دابەزی، یەکسەر لەناو گۆڕستان پیاوێکی تووش بوو ڕۆحی پیسی تێدابوو،
3 ᎾᏍᎩ ᏓᏓᏂᏌᎲᏉ ᎡᎮᎢ; ᎥᏝ ᎠᎴ ᎾᏍᏉ ᏧᏓᏕᏒᏛ ᎬᏗ ᎩᎶ ᎬᏩᎸᏍᏗ ᏱᎨᏎᎢ.
لەناو گۆڕستاندا دەژیا، کەس نەیدەتوانی چیتر بیبەستێتەوە، تەنانەت بە زنجیریش.
4 ᏯᏃᎩᏳᏰᏃ ᏣᏥᏅᏠᎸᎯ ᎨᏎᎢ, ᎠᎴ ᏧᏓᏕᏒᏛ ᏣᎦᎸᏍᏔᏅᎯ ᎨᏎᎢ, ᏧᏓᏕᏒᏛᏃ ᏓᎦᎵᏍᎨᎢ, ᎠᎴ ᏗᎦᏅᏠᏍᏗ ᏓᏍᏆᎵᏍᎨᎢ; ᎥᏝ ᎠᎴ ᎩᎶ ᎬᏩᏓᏅᏘᏐᏗ ᏱᎨᏎᎢ.
زۆر جار بە کۆت و زنجیر دەبەسترایەوە، بەڵام زنجیرەکانی دەپچڕاند و کۆتەکانیشی دەشکاند، کەس نەیدەتوانی بەسەریدا زاڵ بێت.
5 ᎠᎴ ᏂᎪᎯᎸ, ᏒᏃᏱ ᎠᎴ ᎢᎦ, ᎦᏚᏏ ᎠᎴ ᏓᏓᏂᏌᎲᎢ, ᎤᏪᎷᎨᎢ, ᎠᎴ ᏅᏯ ᎬᏗ ᎠᏓᏰᎶᎮᎢ.
شەو و ڕۆژ بەردەوام لەناو گۆڕستان و لە چیاکاندا بوو، هاواری دەکرد و بە بەرد لەشی خۆی بریندار دەکرد.
6 ᎠᏎᏃ ᎢᏅᎯᏳ ᏭᎪᎲ ᏥᏌ, ᏚᏍᏆᎸᏔᏁ ᎠᎴ ᎤᏓᏙᎵᏍᏓᏁᎴᎢ,
کاتێک لە دوورەوە عیسای بینی، ڕایکرد و کڕنۆشی بۆ برد.
7 ᎠᎴ ᎠᏍᏓᏯ ᎤᏪᎷᏁ ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎢ; ᎦᏙ ᏗᎩᎾᏓᏛᏙᏗ ᏂᎯ ᏥᏌ, ᏩᏍᏛ ᎦᎸᎳᏗᏳ ᎡᎯ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎤᏪᏥ? ᎬᏁᏤᎭ, ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎬᏁᎢᏍᏓᏁᎭ, ᎾᏍᎩ ᏍᎩᎩᎵᏲᎢᏍᏙᏗᏱ ᏂᎨᏒᎾ.
بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «چیت لە من دەوێت، ئەی عیسای کوڕی خودای هەرەبەرز؟ سوێندت دەدەم بە خودا، ئەشکەنجەم مەدە!»
8 ᎯᎠᏰᏃ ᏄᏪᏎᎴᎢ, ᎡᎯᏄᎪᎢ ᎾᏍᎩ Ꮎ ᎠᏍᎦᏯ, ᏂᎯ ᎯᎦᏓᎭ ᎠᏓᏅᏙ.
چونکە عیسا پێی فەرمووبوو: «ئەی ڕۆحی پیس، لە پیاوەکە وەرە دەرەوە!»
9 ᎤᏛᏛᏁᏃ, ᎦᏙ ᏕᏣᏙᎥ? ᎤᏬᏎᎴᎢ. ᎯᎠᏃ ᏄᏪᏎᎴᎢ, ᏑᎾᏓᏡᎩ ᏓᏆᏙᎥ; ᎣᎩᏣᏔᏰᏃ.
ئینجا لێی پرسی: «ناوت چییە؟» پێی گوت: «ناوم لێگیۆنە، چونکە ئێمە زۆرین.»
10 ᎠᎴ ᎤᏣᏘ ᎤᏍᏗᏰᏔᏁ ᎾᎿᎭᎨᏒ ᏧᏄᎪᏫᏍᏗᏱ ᏂᎨᏒᎾ ᎨᏒᎢ.
زۆریش لە عیسا پاڕایەوە نەیاننێرێتە دەرەوەی ناوچەکە.
11 ᎾᎿᎭᏃ ᎣᏓᎷᎶᏗ ᎤᏂᏣᏘ ᏑᎾᏓᏡᎩ ᏏᏆ ᎠᎾᎵᏍᏓᏴᏂᏙᎮᎢ.
لەوێ ڕانە بەرازێکی گەورە لە قەد شاخەکە دەلەوەڕان،
12 ᏂᎦᏛᏃ ᎠᏂᏍᎩᎾ ᎬᏩᏍᏗᏰᏔᏁ ᎯᎠ ᎾᏂᏪᏍᎨᎢ, ᎤᏁᎳᎩ ᏏᏆ ᏗᏁᏙᎲ ᏬᏥᎶᎯ, ᎾᏍᎩ ᏫᏙᏥᏴᏏ.
ڕۆحە پیسەکان لە عیسا پاڕانەوە: «بماننێرە ناو بەرازەکان، با بچینە ناویان.»
13 ᎩᎳᏉᏃ ᎢᏴᏛ ᏥᏌ ᏚᎵᏍᎪᎸᏓᏁᎴᎢ. ᏗᎦᏓᎭᏃ ᏗᏓᏅᏙ ᎤᏂᏄᎪᏨ, ᏏᏆ ᏫᏚᏂᏴᏎᎴᎢ; ᏑᎾᏓᏡᎩᏃ ᎤᎾᏁᎷᎩᏎ ᎤᏂᎦᏐᎠᏎ ᎦᏁᏡᎩ ᎨᏒ ᎥᏓᎵ ᏭᎾᎵᏔᏗᏅᏎᎢ, ( ᏔᎵ ᎢᏯᎦᏴᎵ ᎢᏴᏛ ᎾᏂᎡᎢ, ) ᎠᎴ ᎥᏓᎵ ᏚᏂᎬᏤᎢ.
ئەویش ڕێی پێدان. ڕۆحە پیسەکان هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکان، ئینجا ڕانەکە کە نزیکەی دوو هەزار سەر دەبوون، بە خێرایی لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و خنکان.
14 ᏗᏂᎦᏘᏯᏃ ᎤᎾᎵᏎᎢ, ᎠᎴ ᎦᏚᎲ ᏭᏂᏃᏁᎢ, ᎠᎴ ᎢᏴᏛ ᏓᏁᏩᏗᏒᎢ. ᎤᏂᏄᎪᏤᏃ ᎤᎾᎦᏔᏅᏎ ᎾᏍᎩ ᏄᎵᏍᏔᏅᎢ.
بەرازەوانەکان ڕایانکرد و هەواڵیان دا بە شار و گوندەکان. خەڵکەکەش هاتن تاکو ببینن چی ڕوویداوە.
15 ᏥᏌᏃ ᎬᏩᎷᏤᎴᎢ, ᎠᎴ ᎬᏩᎪᎮ ᎾᏍᎩ ᎠᏂᏍᎩᎾ ᎬᏩᏴᎸᎯ, ᎾᏍᎩ ᏑᎾᏓᏡᎩ ᎬᏩᏴᎸᎯ, ᎤᏬᎴᎢ, ᎠᎴ ᏚᏄᏪᎢ, ᎠᎴ ᏙᎯ ᎤᏓᏅᏖᎢ; ᎠᎴ ᎠᏂᏍᎦᎢᎮᎢ.
کاتێک هاتنە لای عیسا، بینییان ئەوەی لەشکرێک ڕۆحی پیسی تێدابوو، دانیشتووە و پۆشتەیە و ئاقڵە، ئیتر ترسان.
16 ᎾᏍᎩᏃ ᎤᏂᎪᎲᎯ, ᎬᏩᏂᏃᏁᎴ ᏄᎵᏍᏓᏁᎸ ᎠᏂᏍᎩᎾ ᎬᏩᏴᎸᎯ, ᎠᎴ ᎾᏍᏉ ᏏᏆ ᏄᎾᎵᏍᏓᏁᎸᎢ.
ئەوانەش کە بینیبوویان چی بەسەر بەرازەکان و ئەو کەسەدا هات کە ڕۆحی پیسی تێدابوو، ڕووداوەکەیان بۆ خەڵکەکە گێڕایەوە.
17 ᎠᎴ ᎤᎾᎴᏅᎮ ᎬᏩᏔᏲᏎᎴ ᎤᏓᏅᏍᏗᏱ ᎤᎾᏤᎵᎪᎯ.
ئیتر دەستیان بە پاڕانەوە کرد لە عیسا تاکو لە ناوچەکەیان بڕوات.
18 ᏥᏳᎯᏃ ᎤᏣᏅ ᎾᏍᎩ ᎠᏂᏍᎩᎾ ᎬᏩᏴᎸᎯ ᎤᏔᏲᏎᎴ ᎤᏁᎳᎩ ᎤᏪᎵᏎᏗᏱ ᎤᏍᏓᏩᏗᏓᏍᏗᏱ.
کاتێک عیسا سواری بەلەمەکە دەبوو، ئەو کەسەی ڕۆحی پیسی تێدابوو، لێی پاڕایەوە کە لەگەڵی بڕوات.
19 ᎠᏎᏃ ᎥᏝ ᏳᎵᏍᎪᎸᏓᏁᎴᎢ ᏥᏌ, ᎯᎠᏉᏍᎩᏂ ᏄᏪᏎᎴᎢ, ᏥᎮᎾ ᏗᏤᏅᏒ ᎪᎱᏍᏗ ᏗᏨᎾ ᏗᏁᎲᎢ, ᎠᎴ ᏫᏗᏃᎲᏏ ᏂᎦᎥ ᎤᏍᏆᏂᎪᏗ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᏂᏣᏛᏁᎸᎢ, ᎠᎴ ᏣᏙᎵᏨᎢ.
ڕێگای نەدا، بەڵکو پێی فەرموو: «بگەڕێوە ناو ماڵ و کەسوکارەکەت، بۆیان بگێڕەوە پەروەردگار چی بۆت کردووە و چۆن بەزەیی پێتدا هاتەوە.»
20 ᎤᏂᎩᏎᏃ, ᎠᎴ ᎤᎴᏅᎮ ᏚᏃᏣᎳᏁ ᎠᏍᎪᎯ-ᎢᎦᏚᎩᏱ, ᏂᎦᎥ ᎤᏍᏆᏂᎪᏗ ᏥᏌ ᏄᏛᏁᎸᎢ; ᎠᎴ ᏂᎦᏛ ᏴᏫ ᎤᏂᏍᏆᏂᎪᏎᎢ.
جا ڕۆیشت و لە دە شارەکە دەستی بە جاڕدانی هەموو ئەوە کرد کە عیسا بۆی کردبوو. هەموو سەرسام بوون.
21 ᏥᏌᏃ ᏔᎵᏁ ᏥᏳᎯ ᏙᎤᏪᏐᏨ ᎢᏍᎪᎾ ᏫᎤᎷᏨ, ᎤᏂᏣᏘ ᏴᏫ ᎬᏩᏓᏡᏫᏍᏔᏁᎢ; ᎠᎴ ᎥᏓᎵ ᎤᎶᏗ ᎡᏙᎮᎢ.
دیسان عیسا بە بەلەمەکە پەڕییەوە ئەوبەر، هەر لە کەناری دەریاچەکە بوو خەڵکێکی زۆر لێی کۆبوونەوە.
22 ᎠᎴ ᎬᏂᏳᏉ ᎤᎷᏤ ᎩᎶ ᎢᏳᏍᏗ ᏄᎬᏫᏳᏌᏕᎩ ᏗᎦᎳᏫᎢᏍᏗᏱ, ᏤᎳ ᏧᏙᎢᏛ; ᎤᎪᎲᏃ [ ᏥᏌ ] ᏚᎳᏍᎬ ᎤᏓᏅᏁᎢ,
یەکێک لە پێشەوایانی کەنیشت هات، ناوی یایرۆس بوو، کاتێک عیسای بینی، لەبەرپێی کەوت و
23 ᎠᎴ ᎤᏣᏘ ᎤᏍᏗᏰᏔᏁᎢ, ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎢ; ᎠᏇᏥ ᎠᎨᏳᏣ ᎿᎭᏉ ᎠᏲᎱᏍᎦ; ᎠᏎᏃ ᎢᏁᎾ, ᎯᏯᏏᏔᏛᎭ, ᎾᏍᎩ ᎤᏗᏫᏍᏗᏱ, ᎬᏁᏍᏗᏃ.
زۆر لێی پاڕایەوە: «کچە بچووکەکەم لە سەرەمەرگدایە، وەرە دەستی لەسەر دابنێ تاکو چاک بێتەوە و بژیێت.»
24 ᎤᏁᏅᏎᏃ; ᎠᎴ ᎤᏂᏣᏖ ᏴᏫ ᎬᏩᏍᏓᏩᏛᏎᎢ, ᎠᎴ ᎬᏩᏁᏄᎳᏍᏗᏍᎨᎢ.
عیسا لەگەڵی چوو، خەڵکێکی زۆر دوای کەوت و پاڵەپەستۆیان لێ دەکرد.
25 ᎩᎶᏃ ᎢᏳᏍᏗ ᎠᎨᏴ ᏔᎳᏚ ᏧᏕᏘᏴᏛ ᎬᏩᏓᎴᏅᏛ ᎩᎬ ᎤᏪᏅᎡᎮᎢ,
ژنێک لەوێ بوو کە دوازدە ساڵ خوێنبەربوونی هەبوو.
26 ᎠᎴ ᎠᏂᎪᏗᏳ ᎠᏂᎦᎾᎦᏘ ᎤᏣᏘ ᎬᏩᎩᎸᏅᎯ ᎨᏎᎢ, ᎠᎴ ᎪᎱᏍᏗ ᎤᎲ ᏂᎦᏛ ᎤᏒᏅᎯ ᎨᏎ ᎠᎫᏱᏍᎬᎢ, ᎠᏎᏃ ᎥᏝ ᎣᏏᏳ ᏱᏄᎵᏍᏓᏁᎮᎢ, ᎧᏁᏉᎨᏉᏍᎩᏂ ᎤᏢᎬᎢ;
بە دەستی چەندین پزیشک ئازاری زۆری چێژتبوو، ئەوەی هەیبوو خەرجی خۆی کردبوو، بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو، بەڵکو خراپتر ببوو.
27 ᎾᏍᎩ ᎤᏛᎦᏅ ᏥᏌ ᎠᏥᏃᎮᏍᎬᎢ, ᎣᏂᏗᏢ ᎤᏅᏘᏛ ᏄᎾᏛᏅ ᎤᎷᎯᏍᏔᏁ, ᎠᎴ ᎤᏒᏂᎴ ᎤᏄᏮᎢ.
باسی عیسای بیستبوو، بۆیە هاتە ناو خەڵکەکە و لە دواوە دەستی لە کراسەکەی دا،
28 ᎯᎠᏰᏃ ᏄᏪᏎᎢ, ᏧᏄᏬᏉ ᎾᏍᏉ ᏱᏓᏆᏒᏂᎸ, ᏯᏆᏗᏫ.
چونکە لە دڵی خۆیدا گوتی: «ئەگەر تەنها دەست لە کراسەکەی بدەم، چاکدەبمەوە.»
29 ᎩᎳᏉᏃ ᎢᏴᏛ ᎩᎬ ᎤᏪᏅᎡᎲ ᎤᏲᎯᏍᏔᏁᎢ; ᎤᏙᎴᎰᏎᏃ ᎠᏰᎸ ᎤᏗᏩᏒ ᎾᏍᎩ ᎤᏢᎬᎢ.
دەستبەجێ خوێن لەبەرڕۆیشتنەکەی ڕاوەستا و لە لەشیدا هەستی بە چاکبوونەوە کرد لە نەخۆشییەکەی.
30 ᏥᏌᏃ ᎩᎳᏉ ᎢᏴᏛ ᎤᏙᎴᎰᏒ ᎤᏩᏒ ᎨᏒ ᎤᏓᏅᏬᏗ ᎨᏒ ᎤᏄᎪᏨᎢ, ᎤᎦᏔᎲᏎ ᎾᎿᎭᎤᏅᏘᏛ ᎠᏂᏙᎾᎥᎢ, ᎠᎴ ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎢ, ᎦᎪ ᏓᏒᏂᎦ ᏗᏆᏄᏬ?
یەکسەر عیساش زانی هێزێک لێی هاتە دەرەوە، ئاوڕی لە خەڵکەکە دایەوە و فەرمووی: «کێ دەستی لە کراسەکەم دا؟»
31 ᎬᏩᏍᏓᏩᏗᏙᎯᏃ ᎯᎠ ᏂᎬᏩᏪᏎᎴᎢ, ᏕᎩᎪᏩᏗᎭ ᎤᏂᏣᏘ ᎨᏣᏁᏄᎳᏍᏗᏍᎬ, ᏥᎪᏃ ᎦᎪ ᎠᏆᏒᏂᎦ ᎢᎭᏗᎭ?
قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «دەبینیت خەڵکەکە پاڵەپەستۆت لێدەکەن، کەچی دەفەرمووی کێ دەستی لێدام؟»
32 ᎬᏩᏚᏫᏛᏃ ᎤᎦᏖᏃᎴ ᎤᎪᏩᏛᏗᏱ ᎾᏍᎩ ᎯᎠ ᎢᏳᏛᏁᎸᎯ.
بەڵام عیسا چاوی دەگێڕا، تاکو بزانێت کێ بوو وای کرد.
33 ᎾᏍᎩᏃ ᎠᎨᏴ ᎠᏍᎦᎢᎮ ᎠᎴ ᎤᏪᎾᏫᏍᎨᎢ, ᎠᎦᏔᎮ ᏄᎵᏍᏓᏁᎸᎢ, ᎤᎷᏤ ᎠᎴ ᎡᎳᏗ ᎤᏓᏅᏁᎴᎢ, ᎠᎴ ᏂᎦᏛ ᏚᏳᎪᏛ ᎤᏃᏁᎴᎢ.
ژنەکەش کە بە ڕووداوەکەی خۆی دەزانی، بە ترس و لەرزەوە هات، لەبەردەمی کەوت و هەموو شتێکی بە ڕاستی پێ گوت.
34 ᎯᎠᏃ ᏄᏪᏎᎴᎢ, ᎠᏇᏥ, ᏦᎯᏳᏒ ᏣᏗᏫᏍᏓ; ᏅᏩᏙᎯᏯᏛ ᏥᎮᎾ, ᎠᎴ ᏣᏗᏩᏒᎯ ᎨᏎᏍᏗ ᏣᏢᎬᎢ.
ئەویش پێی فەرموو: «کچم، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە، بڕۆ بە سەلامەت و لە نەخۆشییەکەت چاکببەوە.»
35 ᎠᏏᏉ ᎧᏁᎨᎢ, ᏄᎬᏫᏳᏌᏕᎩ ᏗᎦᎳᏫᎢᏍᏗᏱ ᎦᏁᎸ ᏅᏓᏳᎾᏓᎴᏅᎯ ᎤᏂᎷᏤ ᎯᎠ ᏄᏂᏪᏎᎢ, ᎤᏲᎱᏒ ᏤᏥ; ᎦᏙᏃ ᎠᏏᏉ ᎢᎯᏯᏕᏯᏙᏗᎭ ᏗᏕᏲᎲᏍᎩ?
کاتێک عیسا قسەی دەکرد، چەند کەسێک لە ماڵی پێشەوای کەنیشتەوە هاتن و گوتیان: «کچەکەت مرد، ئیتر ئەزیەت مەخەرە بەر مامۆستا.»
36 ᎤᏛᎦᏅᏉᏃ ᏥᏌ ᏄᏍᏛ ᎤᏂᏬᏂᏒᎢ, ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎴ ᏄᎬᏫᏳᏌᏕᎩ ᏗᎦᎳᏫᎢᏍᏗᏱ, ᏞᏍᏗ ᏱᏍᎦᎢᎮᏍᏗ, ᏦᎯᏳᏎᏍᏗᏉ.
عیسا قسەکانی ئەوانی بەرگوێ کەوت، بە پێشەواکەی کەنیشتی فەرموو: «مەترسە، تەنها باوەڕت هەبێت.»
37 ᎥᏝ ᎠᎴ ᎩᎶ ᏳᎵᏍᎪᎸᏓᏁᎴ ᎬᏩᏍᏓᏩᏛᏍᏗᏱ, ᏈᏓ, ᎠᎴ ᏥᎻ, ᎠᎴ ᏣᏂ ᏥᎻ ᏗᎾᏓᏅᏟ ᎤᏅᏒ.
نەیهێشت کەس لەگەڵی بچێت، پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای برای یاقوب نەبێت.
38 ᎤᎷᏤᏃ ᎦᏁᎸ ᏄᎬᏫᏳᏌᏕᎩ ᏗᎦᎳᏫᎢᏍᏗᏱ, ᎠᎴ ᏚᎦᎮ ᎤᎾᏓᏑᏰᏛ ᏴᏫ, ᎠᎴ ᎤᏣᏘ ᏓᎾᏠᏱᎲ ᎠᎴ ᏓᏂᏴᎬᎢ.
هاتنە ماڵی پێشەواکەی کەنیشت، بینی هەرا و گریان و شیوەنێکی زۆرە.
39 ᎤᏰᎸᏃ ᎯᎠ ᏂᏚᏪᏎᎴᎢ, ᎦᏙᏃ ᎢᏣᏓᏃᏴᎵᏍᏗᎭ, ᎠᎴ ᏙᏣᏠᏱᎭ? ᎥᏝ ᏳᏲᎱᏒ ᎠᎨᏳᏣ, ᎦᎵᎭᏉᏍᎩᏂ.
چووە ژوورەوە، پێی فەرموون: «بۆچی هەراتانە و دەگریێن؟ کچەکە نەمردووە، بەڵکو نوستووە.»
40 ᎢᎬᏩᏙᏢᏔᏁᏉᏃ. ᏂᎦᏛᏃ ᏚᏄᎪᏫᏐᏅ, ᎯᎠ ᎾᏍᎩ ᎠᎨᏳᏣ ᎤᏙᏓ ᎠᎴ ᎤᏥ ᎠᎴ ᎾᏍᎩ ᎠᏁᎯ ᏚᏘᏅᏎ, ᎠᎴ ᏭᏴᎴ ᎾᎿᎭᎠᎨᏳᏣ ᏗᏐᏅᎢ.
بەمە خەڵکەکە پێی پێکەنین. بەڵام عیسا هەموویانی دەرکردە دەرەوە، دایک و باوکی منداڵەکەی برد لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵی بوون و چووە ژوورەوە بۆ ئەو شوێنەی منداڵەکەی لێبوو.
41 ᎤᏬᏯᏁᏒᏃ ᎠᎨᏳᏣ, ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎴᎢ, ᏔᎵᏓ ᎫᎻ; ᎾᏍᎩ ᎠᏁᏢᏔᏅᎯ ᎯᎠ ᏄᏍᏗ ᎦᏛᎦ; ᎯᎨᏳᏣ, ᎬᏲᏎᎭ, ᏔᎴᎲᎦ.
دەستی منداڵەکەی گرت و پێی فەرموو: «تالیسا، قوم!» کە بە واتای «کیژۆڵە، پێت دەڵێم هەستە!» دێت.
42 ᎩᎳᏉᏃ ᎢᏴᏛ ᎠᎨᏳᏣ ᏚᎴᏁᎢ, ᎠᎴ ᎤᏪᏙᎴᎢ; ᏔᎳᏚᏰᏃ ᎢᏳᏕᏘᏴᏛ ᎨᏎᎢ. ᎤᏣᏔᏅᎯᏃ ᎤᏂᏍᏆᏂᎪᏎᎢ.
کچەکە کە تەمەنی دوازدە ساڵ بوو، دەستبەجێ هەستا و دەستی بە ڕۆیشتن کرد، جا هەموویان زۆر سەرسام بوون.
43 ᎤᎵᏂᎩᏛᏃ ᏚᏁᏤᎴ ᏚᏅᏍᏓᏕᎴ ᎩᎶ ᎤᏙᎴᎰᎯᏍᏗᏱ ᎾᏍᎩ; ᎠᎴ ᎤᏁᏤᎪᎱᏍᏗ ᎤᎵᏍᏓᏴᏗ ᎤᏂᏁᏗᏱ.
بە توندیش ڕایسپاردن کەس بەمە نەزانێت و فەرمووی شتێکی بدەنێ با بیخوات.

< ᎣᏍᏛ ᎧᏃᎮᏛ ᎹᎦ ᎤᏬᏪᎳᏅᎯ 5 >