< ᏉᎳ ᎠᏂᏈᎷ ᏧᏬᏪᎳᏁᎸᎯ 12 >

1 ᎾᏍᎩᏃ ᎢᏳᏂᏧᏈᏍᏗ ᎠᏂᎦᏔᎯ ᏥᏕᎨᎦᏚᏫᏍᏗ, ᎢᏴᏛ ᏂᏛᏁᏓ ᏄᏓᎴᏒ ᎦᎨᏛ ᎢᎬᏁᎯ, ᎠᎴ ᎠᏍᎦᏂ ᎠᎯᏛ ᎨᎦᏢᏔᏍᏗ ᏥᎩ, ᎠᎴ ᏗᏛᏂᏗᏳ ᎨᏎᏍᏗ ᎢᏓᏙᎩᏯᏍᎨᏍᏗ ᎠᏙᎩᏯᏍᏗ ᎢᎬᏱᏗᏢ ᏁᎬᏁᎸᎢ,
کەواتە لەبەر ئەوەی ئێمە بە هەورێکی شایەتیدەری ئاوا گەورە دەورە دراوین، با هەموو بارگرانییەک و ئەو گوناهانەی کە بە ئاسانی لێمان دەئاڵێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە و بە دانبەخۆداگرتنەوە لەو پێشبڕکێیە ڕابکەین کە لەپێشمان دانراوە.
2 ᏫᏕᏓᎦᏂᏍᎨᏍᏗ ᏥᏌ ᎾᏍᎩ ᎢᏳᏩᏂᏌᏛ, ᎠᎴ ᎠᏍᏆᏗᏍᎩ ᏥᎩ ᎢᎪᎯᏳᏒᎢ. ᎾᏍᎩ ᎤᎵᎮᎵᏍᏗ ᎨᏒ ᎢᎬᏱᏗᏢ ᎾᎬᏁᎸ ᎢᏳᏍᏗ ᎬᏂᏗᏳ ᏓᏓᎿᎭᏩᏍᏛ ᎤᎩᎵᏲᏤᎢ, ᎤᎵᏌᎵᏉ ᎤᏰᎸᏎ ᎤᏕᎰᎯᏍᏗ ᎨᏒᎢ, ᎠᎴ ᎠᎦᏘᏏᏗᏢ ᎤᏪᏅ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎤᏪᏍᎩᎸᎢ.
با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان، ئەوەی لە پێناوی ئەو خۆشییەی لەپێشی دانرابوو، بەرگەی خاچی گرت و شەرمەزاری بە سووک وەرگرت، جا لە دەستەڕاستی تەختی خودا دانیشت.
3 ᎡᏣᏓᏅᏛᎵᏉᏍᎩᏂ Ꮎ ᎾᏍᎩ ᎢᎦᎢ ᎦᎬᏩᏐᏢᏛ ᎠᏂᏍᎦᎾ ᎤᏁᎳᎩ ᏚᏪᎵᏎᎸᎢ, ᎾᏍᎩᏃ ᏞᏍᏗ ᏗᏥᏯᏪᏨᎩ ᎠᎴ ᏞᏍᏗ ᏧᏩᎾᎦᎶᏨᎩ ᏕᏣᏓᏅᏛᎢ.
با بیر بکەنەوە لەوەی کە دانی بەخۆیدا گرت بەرامبەر ئەو دژایەتییەی کە گوناهباران لەگەڵیان کرد، تاکو شەکەت نەبن و ورە بەرنەدەن.
4 ᎥᏝ ᎠᏏ ᎢᏥᎩᎬ ᎤᏨᎢᏍᏗᏱ ᎢᏴᏛ ᏱᏗᏣᏟᏴᎲ ᎠᏍᎦᏂ ᏕᏣᏟᏴᎡᎲᎢ.
لە خەباتی ئێوە لە دژی گوناه هەتا ئاستی خوێن ڕشتن بەرگریتان نەکردووە.
5 ᎠᎴ ᎢᏨᎨᏫᏒᎯ ᎢᎩ ᎡᏥᏬᏁᏗᏍᎬ ᏗᏂᏲᎵ ᏥᎨᏥᏬᏁᏗᏍᎪ ᎾᏍᎩᏯᎢ, ᎯᎠ ᏥᏂᎦᏪᎭ, ᎠᏇᏥ ᏞᏍᏗ ᏅᎵᏌᎵ ᏱᏣᏰᎸᏎᏍᏗ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᏣᎩᎵᏲᎢᏍᏗᏍᎬᎢ, ᎠᎴ ᏞᏍᏗ ᏩᎾ ᎯᏳᏏᎦᎶᎨᏍᏗ ᏣᎬᏍᎪᎸᎢᏍᎨᏍᏗ,
ئایا ئێوە بە تەواوی ئەو پەیامەی هاندانتان لەبیر چووەوە کە وەک ڕۆڵە لەگەڵتان دەدوێت؟ پەیامەکە دەڵێت: [ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە، هەروەها کاتێک سەرزەنشتت دەکات ورە بەرمەدە،
6 ᎾᏍᎩᏰᏃ Ꮎ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎤᎨᏳᎯ ᎠᎩᎵᏲᎢᏍᏗᏍᎪᎢ, ᎠᎴ ᏕᎦᎵᎥᏂᎰ ᎾᏂᎥ ᏧᏪᏥ ᎾᏍᎩ ᏧᏓᏂᎸᏨᎯ ᎨᏒᎢ.
چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات، هەروەها هەر یەکێک وەک ڕۆڵەی خۆی وەریگرێت، بە گۆچان لێی دەدات.]
7 ᎢᏳᏃ ᎡᏥᎩᎵᏲᎢᏍᏗᏍᎨᏍᏗ, ᎾᏍᎩᏯ ᏧᏪᏥ ᏂᏓᏛᏁᎲ ᏂᏣᏛᏁᎭ ᎤᏁᎳᏅᎯ; ᎦᎪᏰᏃ ᎡᎭ ᎠᏲᎵ ᎾᏍᎩ ᎤᏙᏓ ᏄᎩᎵᏲᎢᏍᏗᏍᎬᎾ?
کەواتە بەرگەی تەمبێکردن بگرن، خوداش وەک ڕۆڵەی خۆی لەگەڵتان دەجوڵێتەوە. چ ڕۆڵەیەک هەیە باوکی تەمبێی نەکات؟
8 ᎢᏳᏍᎩᏂ ᎢᎸᎯᏳ ᏁᏥᎩᎵᏲᎢᏍᏗᏍᎬᎾ ᏱᎩ, ᎾᏍᎩ ᏂᎦᏗᏳ ᏗᏂᏲᎵ ᎾᏍᎩ ᎢᎨᎬᏁᏗ ᏥᎩ, ᎿᎭᏉ ᎢᏴᏛᏉ ᎢᏣᏕᏂᏙᎸᎯ, ᎥᏝᏃ ᎣᏍᏛ ᎢᏣᏕᏅᎯ ᏱᎩ.
ئەگەر بێتو خودا تەمبێتان نەکات وەک هەموو منداڵەکانی دیکەی، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ ئێوە زۆڵن و منداڵی ئەو نین.
9 ᎠᎴᏬ, ᎤᏇᏓᎵ ᎨᏒ ᏗᎩᏙᏓ ᏕᎨᎲᎩ, ᎾᏍᎩ ᏥᎨᎩᎩᎵᏲᎢᏍᏗᏍᎬᎩ; ᎠᎴ ᎨᏗᎸᏉᏗᏳ ᏥᎨᏒᎩ; ᏝᏍᎪ ᎤᏟ ᏱᏂᏙᎬᏩᏳᎪᏗ ᏤᏓᏓᏲᎯᏎᏗᏱ ᏗᎦᏓᏅᏙ ᏧᏬᏢᏅᎯ ᏥᎩ, ᎠᎴ ᎢᎦᏛᏂᏗᏍᏗᏱ?
سەرەڕای ئەمە، باوکی مرۆڤانەمان هەیە کە تەمبێی کردووین و ڕێزی ئەومان گرتووە. ئەی چەند زیاتر ملکەچی باوکی ڕۆحیمان بین، بۆ ئەوەی ژیانی هەتاهەتایی بەدەستبهێنین؟
10 ᎾᏍᎩᏰᏃ Ꮎ ᎤᏙᎯᏳᎯ ᏞᎦ ᎨᎩᎩᎵᏲᎢᏍᏗᏍᎬᎩ ᎤᏅᏒ ᎠᎾᏓᏅᏖᏍᎬ ᎾᎾᏛᏁᎲᎩ; [ ᎤᏁᎳᏅᎯᏍᎩᏂ ] ᎣᏍᏛ ᎢᎦᎵᏍᏓᏁᏗ ᎤᎬᏩᎸ, ᎾᏍᎩ ᎢᏣᏠᏯᏍᏗᏍᎩ ᎢᏳᎵᏍᏙᏗᏱ ᎤᏩᏒ ᎠᏍᎦᎾ ᏂᎨᏒᎾ ᎨᏒᎢ.
باوکانمان بۆ ماوەیەک ئەوەندەی بە باشیان زانیوە تەمبێیان کردووین، بەڵام خودا بۆ سوودی ئێمەیە تەمبێمان دەکات، تاکو بەشداری پیرۆزییەکەی بکەین.
11 ᎠᎴ ᏂᎦᎥᏉ ᎠᎩᎵᏲᎢᏍᏗ ᎨᏒ ᎪᎯ ᎨᏒ ᎥᏝ ᎣᏍᏛ ᎣᏓᏅᏓᏗᏍᏗᏍᎩ ᏱᎩ, ᎤᏲᏉᏍᎩᏂ; ᎣᏂᏍᎩᏂᏃᏅ ᎢᏴᏛ ᏅᏩᏙᎯᏯᏛ ᎠᏓᏅᏓᏗᏍᏗ ᎨᏒ ᎦᎾᏄᎪᏫᏍᎪ ᏚᏳᎪᏛ ᎨᏒ ᎤᎾᏄᎪᏫᏒᎯ, ᎾᏍᎩ ᎢᏳᎾᎵᏍᏓᏁᎸᎯ.
هەموو تەمبێکردنێک لە کاتی خۆیدا وا دەردەکەوێت کە ئازاربەخشە و خۆش نییە، بەڵام دواتر بەروبوومی ئاشتییانەی ڕاستودروستی دەگرێت بۆ ئەوانەی پێی ڕاهێنراون.
12 ᎾᏍᎩ ᎢᏳᏍᏗ ᏗᏥᏌᎳᏛᎦ ᏗᏦᏰᏂ ᎡᎳᏗ ᎢᏧᎵᏍᏔᏅᎯ ᏥᎩ, ᎠᎴ ᏗᏥᏂᎨᏂ ᏗᏩᎾᎦᎳᎢ;
کەواتە دەستە لاوازبووەکان و ئەژنۆ لەرزۆکەکان بەهێز بکەن،
13 ᎥᎾᏕᏍᎩ ᏂᏨᎦ ᏕᎦᏅᏅ ᎢᏥᎶᎯᏍᏗᏱ, ᎾᏍᎩᏃ ᎠᏲᎤᎵ ᎨᏒ ᏞᏍᏗ ᏳᏂᎪᎸᏍᏔᏁᏍᏗ; ᎧᏅᏬᏗᏉᏍᎩᏂ ᎨᏎᏍᏗ.
[ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،] تاکو شەل پێی لەجێ نەچێت، بەڵکو چاک بێتەوە.
14 ᏅᏩᏙᎯᏯᏛ ᏕᏥᎧᎿᎭᏩᏗᏎᏍᏗ ᎾᏂᎥᏉ ᎪᎱᏍᏗ ᏕᏣᏓᏛᏗᏍᎬᎢ, ᎠᎴ ᎾᏍᎦᏅᎾ ᎨᏒᎢ, ᎧᏂᎩᏛ ᏱᎩ ᎾᏍᎩ, ᎥᏝ ᎩᎶ ᏰᎵ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎬᏩᎪᏩᏛᏗ ᏱᎩ;
کۆشش بکەن تاوەکو لەگەڵ هەموو کەسێک بە ئاشتی بژین، هەروەها پیرۆز بن. بێ پیرۆزی کەس مەسیحی خاوەن شکۆ نابینێت.
15 ᎢᏤᏯᏔᎯᏳ ᎨᏎᏍᏗ ᎾᏍᎩᏃ ᏞᏍᏗ ᎩᎶ ᎡᏍᎦ ᎤᏬᎭᏒᎩ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎬᏩᎦᏘᏯ ᎤᏓᏙᎵᏍᏗ ᎨᏒᎢ; ᏞᏍᏗ ᎤᏴᏍᏗ ᎤᎿᎭᏍᏕᏢ ᎦᎾᏄᎪᎬ ᎢᏣᏕᏯᏙᏔᏅᎩ, ᎠᎴ ᎾᏍᎩ ᎢᏳᏩᏂᏌᏛ ᎤᏂᏣᏘ ᎦᏓᎭ ᎢᏳᎾᎵᏍᏔᏅᎩ;
ئاگاداری ئەوە بن، کەس خۆی لە نیعمەتی خودا بێبەش نەکات، نەوەک ڕەگی تاڵی لەناوتاندا گەشە بکات و پەشێوی دروستبکات، بەهۆی ئەمەشەوە زۆر کەس گڵاو ببێت.
16 ᏞᏍᏗ ᎩᎶ ᎤᏕᎵᏛ ᏗᏂᏏᎲᏍᎩ ᏱᏣᏓᏑᏰᏍᏗ, ᎠᎴ ᎠᏍᎦᎾ ᏴᏫ, ᎢᏐ ᎾᏍᎩᏯᎢ, ᎤᏍᎩ ᏌᏉᏉ ᎢᏯᎵᏍᏓᏴᏗ ᏥᏚᎬᏩᎶᏔᏁ ᏧᎾᏗᏅᏎ ᎢᎬᏱ ᎡᎯ ᎨᏒᎢ.
ئاگاداربن نەوەک یەکێک داوێنپیس بێت یان وەک عیسۆ بەڕەڵا بێت، ئەوەی مافی نۆبەرایەتی خۆی بە ژەمێک خواردن فرۆشت.
17 ᎢᏥᎦᏔᎭᏰᏃ ᎣᏂ ᎢᏴᏛ ᎣᏍᏛ ᎢᏯᎦᏛᏁᏗᏱ ᏧᏚᎵᏍᎨ ᏣᏥᏐᏅᎢᏍᏔᏁᎢ; ᎥᏝᏰᏃ [ ᎤᏙᏓ ] ᎤᏓᏅᏛ ᎬᏩᏁᏟᏴᏍᏗ ᎨᏒ ᏳᏩᏛᎮᎢ, ᎤᎵᏏᎾᎯᏍᏗᏳᏍᎩᏂᏃᏅ ᎠᎴ ᏗᎬᎦᏌᏬᎢᎯ ᎤᏲᎴᎢ.
دواتر وەک ئاگادارن، ویستی ئەم بەرەکەتە بە میرات وەربگرێت، بەڵام ڕەتکرایەوە. هەرچەندە بە فرمێسکەوەش داوای بەرەکەتەکەی کرد، بەڵام دەرفەتی تۆبەکردنی بۆ نەمابووەوە.
18 ᎥᏝᏰᏃ ᎣᏓᎸ ᎬᏒᏂᏍᏗ ᎨᏒ ᏱᏥᎷᏨ, ᎠᎴ ᎾᏍᎩ ᏣᏓᏪᎵᎩᏍᎨᎢ, ᎥᏝ ᎠᎴ ᎬᎿᎭᎨ ᎤᎶᎩᎸᎢ, ᎠᎴ ᎤᎵᏏᎩᏳ ᎰᏒ ᎠᎴ ᎦᏃᎸᎥᏍᎬᎢ,
ئێوە نەهاتوونەتە لای شاخێک دەستی لێ بدرێت، لای ئاگرێکی بەتین، لای تاریکی، لای تەم، لای گەردەلوول،
19 ᎠᎴ ᎠᏤᎷᎩ ᎤᏃᏴᎬᎢ, ᎠᎴ ᎧᏁᎬ ᎤᏃᏴᎬᎢ; ᎾᏍᎩᏃ ᎤᎾᏛᎦᏅᎯ ᎤᏂᏔᏲᎴ ᏔᎵᏁ ᎾᏍᎩ ᎢᎨᏂᏪᏎᏗᏱ ᏂᎨᏒᎾ.
لای دەنگی کەڕەنا، لای دەنگی قسەکردنێک وا لە گوێگران بکات بپاڕێنەوە ئیتر ئەم قسانەیان بۆ نەکرێت،
20 ᎥᏝᏰᏃ ᎣᏏᏳ ᏳᏂᏰᎸᏁ ᏄᏍᏛ ᎤᎵᏁᏨᎢ, ᎾᏍᎩ ᎦᎾᏜᏓᎢᏉ ᎾᏍᏉ ᏳᏃᏟᏍᏔ ᎣᏓᎸᎢ ᎠᏎ ᏅᏯ ᏣᎬᏂᏍᏙᏗ ᎨᏒᎢ, ᎠᎴ ᎠᏥᏲᏍᏗᏉ ᎨᏒ ᏗᎬᏩᎶᏒᎯ.
لەبەر ئەوەی نەیانتوانی بەرگەی فەرمانەکانی خودا بگرن: [تەنانەت ئەگەر ئاژەڵیش دەستی بەر ئەو کێوە بکەوێ، دەبێ بەردباران بکرێت.]
21 ᎠᎴ ᎤᏂᎪᎲ ᎤᏣᏘ ᎤᎾᏰᎯᏍᏗᏳ ᎨᏒ ᎾᏍᎩ ᎢᏳᏍᏗ ᎼᏏ ᎯᎠ ᏄᏪᏎᎢ, ᎤᏣᏘ ᏥᎾᏰᏍᎦ ᎠᎴ ᎠᎩᎾᏫᎭ.
دیمەنەکە ئەوەندە ترسناک بوو، موسا گوتی: [من لە ترسان دەلەرزم.]
22 ᏌᏯᏂᏍᎩᏂ ᎣᏓᎸ ᎢᏥᎷᏨ, ᎠᎴ ᎬᏂᏛ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎤᏤᎵ ᎦᏚᎲᎢ, ᎾᏍᎩ ᏥᎷᏏᎵᎻ ᎦᎸᎳᏗ ᎡᎯ, ᎠᎴ ᏗᎬᏎᎰᎲᏍᏗ ᏂᎨᏒᎾ ᎨᏥᏅᏏᏓᏍᏗ ᏧᎾᏓᏡᎬᎢ,
بەڵکو ئێوە هاتوونەتە کێوی سییۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، ئۆرشەلیمی ئاسمانی، بۆ ئاهەنگێک کە فریشتەیەکی بێشوماری کۆکردووەتەوە،
23 ᎠᎴ ᎾᎿᎭᏂᎦᏗᏳ ᎤᎾᏓᏟᏌᎲᎢ, ᎠᎴ ᎢᎬᏱ ᎤᎾᏕᏅᎯ ᏧᎾᏁᎶᏗ ᎤᎾᏓᏡᎬᎢ, ᎾᏍᎩ [ ᏚᎾᏙᎥ ] ᎦᎸᎳᏗ ᏥᏕᎪᏪᎳ, ᎠᎴ ᎾᎿᎭᎤᏁᎳᏅᎯ ᏂᎦᏗᏳ ᏗᎫᎪᏓᏁᎯ [ ᎡᎲᎢ, ] ᎠᎴ ᎾᎿᎭᏧᎾᏓᏅᏙ ᎤᎾᏓᏅᏘ ᏴᏫ ᎾᏂᏍᎦᏅᎾ ᎢᎨᎬᏁᎸᎯ [ ᎠᏁᎲᎢ, ]
بۆ کڵێسای نۆبەرە تۆمارکراوەکان لە ئاسماندا، بۆ لای خودا کە دادوەری هەمووانە، بۆ لای ڕۆحی ڕاستودروستان کە تەواوکراون،
24 ᎠᎴ ᎾᎿᎭᏥᏌ [ ᎡᎲᎢ ] ᎾᏍᎩ ᎠᏰᎵ ᎠᎴᎲᏍᎩ ᎢᏤ ᎧᏃᎮᏛ ᏓᏠᎯᏍᏛᎢ, ᎠᎴ ᎾᎿᎭᎩᎬ ᎠᏍᏚᏢᎯ ᎨᏒᎢ, ᎾᏍᎩ ᎤᏟ ᎢᏲᏍᏛ ᎠᏔᏲᎯᎯ ᏥᎩ ᎡᏍᎦᏉ ᎡᏈᎵ [ ᎤᎩᎬ.]
بۆ لای عیسا، کە ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، بۆ خوێنێکی پرژێنراو کە لە خوێنی هابیل باشتر دەدوێت.
25 ᎢᏤᏯᏔᎮᏍᏗ ᏞᏍᏗᏉ ᎡᏥᏲᎢᏎᎸᎩ ᎾᏍᎩ Ꮎ ᏥᎧᏁᎦ. ᎢᏳᏰᏃ ᏄᎾᏓᏗᏫᏎᎸᎾ ᏱᎩ ᎾᏍᎩ Ꮎ ᎤᏂᏲᎢᏎᏛ ᎡᎶᎯ ᎤᏁᏨᎯ, ᎤᏟᎯᏳ ᎬᏩᏟᏍᏗ ᎢᎦᏓᏗᏫᏎᏗᏱ ᎢᏳᏃ ᎢᏴᏛ ᏱᏁᏓᏛᏁᎸ ᎦᎸᎳᏗ ᏨᏗᎧᏁᎦ;
ئاگاداربن قسەکەرەکە ڕەت مەکەنەوە، چونکە ئەگەر ئەوانەی قسەکەری سەر زەوییان ڕەتکردەوە دەرباز نەبووبن، ئایا ئێمە چۆن دەرباز دەبین ئەگەر لە قسەکەری ئاسمان هەڵبگەڕێینەوە؟
26 ᎾᏍᎩ Ꮎ ᎧᏁᎬ ᎾᎯᏳ ᎡᎶᎯ ᎤᏖᎸᏁᎢ; ᎠᏎᏃ ᎪᎯ ᎨᏒ ᎤᏚᎢᏍᏔᏅ, ᎯᎠ ᏄᏪᏒ, ᎠᏏ ᏌᏉ ᏅᏓᏥᏖᎸᏂ ᎥᏝ ᎡᎶᎯᏉ ᎤᏩᏒ, ᎦᎸᎶᎢᏍᎩᏂ ᎾᏍᏉ.
ئەوسا دەنگی خودا زەوی هەژاند، بەڵام ئێستا بەڵێنی داوە و دەفەرموێ: [جارێکی دیکە نەک تەنها زەوی دەهەژێنم، بەڵکو ئاسمانیش.]
27 ᎾᏍᎩᏃ ᎯᎠ ᏥᏂᎦᏪᎭ ᎠᏏ ᏌᏉᎢ, ᎾᏍᎩ ᎢᏴᏛ ᎢᏗᎬᏁᏗ ᎨᏒ ᎾᏍᎩ ᏗᏖᎸᏅᎯ ᎨᏒ ᎦᏛᎦ, ᎾᏍᎩ ᏗᎪᏢᏅᎯᏉ ᎾᏍᎩᏯᎢ, ᎾᏍᎩᏃ Ꮎ ᏧᏓᎴᏅᏛ ᏗᎬᏤᎸᏗ ᏂᎨᏒᎾ ᎨᏒ ᎾᎿᎭᏉ ᏗᏍᏆᏂᎪᏙᏗ ᎢᏳᎵᏍᏙᏗᏱ.
وشەی «جارێکی دیکە» ئاماژەیە بۆ سڕینەوەی ئەو شتانەی کە دەهەژێن، واتە شتە دروستکراوەکان، تاکو ئەو شتانەی کە ناهەژێن بمێننەوە.
28 ᎾᏍᎩ ᎢᏳᏍᏗ ᎾᏍᎩ ᎠᏴ ᏗᎦᏓᏂᎸᏨᎯ ᏥᎩ ᎤᎬᏫᏳᎯ ᎤᏤᎵᎪᎯ ᎨᏒ ᎾᏍᎩ ᎬᏖᎸᏗ ᏂᎨᏒᎾ, ᎬᏩᎦᏘᏯ ᎤᏓᏙᎵᏍᏗ ᎨᏒ ᎢᎩᎮᏍᏗ, ᎾᏍᎩ ᎢᏛᏗᏍᎬ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎣᏍᏛ ᎤᏰᎸᏗ ᏗᎨᎩᎸᏫᏍᏓᏁᏗ ᏱᎩ, ᎦᎸᏉᏗᏳ ᎨᏒ, ᎠᎴ ᎤᏁᎳᏅᎯ ᎦᎾᏰᎯᏍᏗ ᎨᏒ ᏔᎵ ᎢᎬᏗᏕᎬᎢ.
لەبەر ئەوە با سوپاسگوزار بین، چونکە شانشینێک وەردەگرین کە ناهەژێت، بەهۆیەوە بە شێوازێکی پەسەند بە ترس و ڕێزەوە خودا بپەرستین،
29 ᎢᎦᏁᎳᏅᎯᏰᏃ ᎠᏥᎸ ᎠᏓᎪᎲᏍᏗᏍᎩ.
چونکە [خودامان ئاگرێکی بێ ئامانە.]

< ᏉᎳ ᎠᏂᏈᎷ ᏧᏬᏪᎳᏁᎸᎯ 12 >