< اَلْمَزَامِيرُ 140 >

لِإِمَامِ ٱلْمُغَنِّينَ. مَزْمُورٌ لِدَاوُدَ أَنْقِذْنِي يَارَبُّ مِنْ أَهْلِ ٱلشَّرِّ. مِنْ رَجُلِ ٱلظُّلْمِ ٱحْفَظْنِي. ١ 1
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، لە کەسی بەدکار دەربازم بکە، لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە،
ٱلَّذِينَ يَتَفَكَّرُونَ بِشُرُورٍ فِي قُلُوبِهِمْ. ٱلْيَوْمَ كُلَّهُ يَجْتَمِعُونَ لِلْقِتَالِ. ٢ 2
ئەوانەی لە دڵەوە بیر لە خراپە دەکەنەوە و هەموو ڕۆژێک خەریکی شەڕانگێزین.
سَنُّوا أَلْسِنَتَهُمْ كَحَيَّةٍ. حُمَةُ ٱلْأُفْعُوَانِ تَحْتَ شِفَاهِهِمْ. سِلَاهْ. ٣ 3
زمانیان وەک زمانی مار تیژکردووە، ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.
ٱحْفَظْنِي يَارَبُّ مِنْ يَدَيِ ٱلشِّرِّيرِ. مِنْ رَجُلِ ٱلظُّلْمِ أَنْقِذْنِي. ٱلَّذِينَ تَفَكَّرُوا فِي تَعْثِيرِ خُطُوَاتِي. ٤ 4
ئەی یەزدان، لە دەست بەدکار ئاگادارم بە، لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە، ئەوانەی پیلانیان داناوە بۆ ئەوەی قاچم بخلیسکێنن.
أَخْفَى لِي ٱلْمُسْتَكْبِرُونَ فَخًّا وَحِبَالًا. مَدُّوا شَبَكَةً بِجَانِبِ ٱلطَّرِيقِ. وَضَعُوا لِي أَشْرَاكًا. سِلَاهْ. ٥ 5
لووتبەرزان تەڵەیان بۆم ناوەتەوە، پەت و تۆڕیان بڵاو کردووەتەوە، لە دەم ڕێگا داویان بۆم ناوەتەوە.
قُلْتُ لِلرَّبِّ: «أَنْتَ إِلَهِي». أَصْغِ يَارَبُّ إِلَى صَوْتِ تَضَرُّعَاتِي. ٦ 6
بە یەزدانم گوت: «تۆ خودای منی!» ئەی یەزدان، گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە.
يَارَبُّ ٱلسَّيِّدُ، قُوَّةَ خَلَاصِي، ظَلَّلْتَ رَأْسِي فِي يَوْمِ ٱلْقِتَالِ. ٧ 7
ئەی یەزدانی پەروەردگار، هێزی ڕزگاریم، لە ڕۆژی شەڕدا سەری منت داپۆشی.
لَا تُعْطِ يَارَبُّ شَهَوَاتِ ٱلشِّرِّيرِ. لَا تُنَجِّحْ مَقَاصِدَهُ. يَتَرَفَّعُونَ. سِلَاهْ. ٨ 8
ئەی یەزدان، ئارەزووەکانی بەدکار مەهێنە دی، لێمەگەڕێ پیلانەکانی سەربگرێت، بۆ ئەوەی لووتبەرز نەبن.
أَمَّا رُؤُوسُ ٱلْمُحِيطِينَ بِي فَشَقَاءُ شِفَاهِهِمْ يُغَطِّيهِمْ. ٩ 9
با سەری ئەوانەی دەوریان داوم بە خراپەی لێویان بپۆشرێن،
لِيَسْقُطْ عَلَيْهِمْ جَمْرٌ. لِيُسْقَطُوا فِي ٱلنَّارِ، وَفِي غَمَرَاتٍ فَلَا يَقُومُوا. ١٠ 10
با پشکۆیان بەسەردا ببارێت، بکەونە ناو ئاگرەوە، بکەونە ناو چاڵەوە، ڕاست نەبنەوە.
رَجُلُ لِسَانٍ لَا يَثْبُتُ فِي ٱلْأَرْضِ. رَجُلُ ٱلظُّلْمِ يَصِيدُهُ ٱلشَّرُّ إِلَى هَلَاكِهِ. ١١ 11
با بوختانکەر لەسەر زەوی جێگیر نەبێت، با کەسی توندوتیژ ببێتە نێچیری خراپە.
قَدْ عَلِمْتُ أَنَّ ٱلرَّبَّ يُجْرِي حُكْمًا لِلْمَسَاكِينِ وَحَقًّا لِلْبَائِسِينَ. ١٢ 12
دەزانم یەزدان دادپەروەری دەکات بۆ هەژاران، ماف دەدات بە نەداران.
إِنَّمَا ٱلصِّدِّيقُونَ يَحْمَدُونَ ٱسْمَكَ. ٱلْمُسْتَقِيمُونَ يَجْلِسُونَ فِي حَضْرَتِكَ. ١٣ 13
بێگومان ڕاستودروستان ستایشی ناوت دەکەن، سەرڕاستان لە ئامادەبوونت دادەنیشن.

< اَلْمَزَامِيرُ 140 >