تَرْنِيمَةُ ٱلْمَصَاعِدِ اُذْكُرْ يَارَبُّ دَاوُدَ، كُلَّ ذُلِّهِ. | ١ 1 |
گۆرانی گەشتیاران. ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی بەبیر خۆت بهێنەوە. |
كَيْفَ حَلَفَ لِلرَّبِّ، نَذَرَ لِعَزِيزِ يَعْقُوبَ: | ٢ 2 |
ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد، نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب: |
«لَا أَدْخُلُ خَيْمَةَ بَيْتِي. لَا أَصْعَدُ عَلَى سَرِيرِ فِرَاشِي. | ٣ 3 |
«شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم، نەچمە ناو نوێنەکەم، |
لَا أُعْطِي وَسَنًا لِعَيْنَيَّ، وَلَا نَوْمًا لِأَجْفَانِي، | ٤ 4 |
خەو نەدەم بە چاوەکانم، پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم، |
أَوْ أَجِدَ مَقَامًا لِلرَّبِّ، مَسْكَنًا لِعَزِيزِ يَعْقُوبَ». | ٥ 5 |
هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم، نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.» |
هُوَذَا قَدْ سَمِعْنَا بِهِ فِي أَفْرَاتَةَ. وَجَدْنَاهُ فِي حُقُولِ ٱلْوَعْرِ. | ٦ 6 |
ئەوەتا لە ئەفراتە هەواڵی ئەومان بیست، لەناو کێڵگەکانی یاعەر دۆزیمانەوە: |
«لِنَدْخُلْ إِلَى مَسَاكِنِهِ. لِنَسْجُدْ عِنْدَ مَوْطِئِ قَدَمَيْهِ». | ٧ 7 |
«با بچینە نشینگەکەی، با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین. |
قُمْ يَارَبُّ إِلَى رَاحَتِكَ، أَنْتَ وَتَابُوتُ عِزِّكَ. | ٨ 8 |
ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت، خۆت و سندوقی هێزت. |
كَهَنَتُكَ يَلْبَسُونَ ٱلْبِرَّ، وَأَتْقِيَاؤُكَ يَهْتِفُونَ. | ٩ 9 |
با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن، خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.» |
مِنْ أَجْلِ دَاوُدَ عَبْدِكَ لَا تَرُدَّ وَجْهَ مَسِيحِكَ. | ١٠ 10 |
لە پێناوی داودی بەندەی خۆت، دەستنیشانکراوەکەت ڕەت مەکەرەوە. |
أَقْسَمَ ٱلرَّبُّ لِدَاوُدَ بِٱلْحَقِّ لَا يَرْجِعُ عَنْهُ: «مِنْ ثَمَرَةِ بَطْنِكَ أَجْعَلُ عَلَى كُرْسِيِّكَ. | ١١ 11 |
یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد و هەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە: «لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم. |
إِنْ حَفِظَ بَنُوكَ عَهْدِي وَشَهَادَاتِي ٱلَّتِي أُعَلِّمُهُمْ إِيَّاهَا، فَبَنُوهُمْ أَيْضًا إِلَى ٱلْأَبَدِ يَجْلِسُونَ عَلَى كُرْسِيِّكَ». | ١٢ 12 |
ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن، هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم، ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایە لەسەر تەختەکەت دادەنیشن.» |
لِأَنَّ ٱلرَّبَّ قَدِ ٱخْتَارَ صِهْيَوْنَ. ٱشْتَهَاهَا مَسْكَنًا لَهُ: | ١٣ 13 |
لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد و حەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی. |
«هَذِهِ هِيَ رَاحَتِي إِلَى ٱلْأَبَدِ. هَهُنَا أَسْكُنُ لِأَنِّي ٱشْتَهَيْتُهَا. | ١٤ 14 |
«هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە، لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە! |
طَعَامَهَا أُبَارِكُ بَرَكَةً. مَسَاكِينَهَا أُشْبِعُ خُبْزًا. | ١٥ 15 |
بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم، هەژارەکانی تێر نان دەکەم. |
كَهَنَتَهَا أُلْبِسُ خَلَاصًا. | ١٦ 16 |
ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی، خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن. |
هُنَاكَ أُنْبِتُ قَرْنًا لِدَاوُدَ. رَتَّبْتُ سِرَاجًا لِمَسِيحِي. | ١٧ 17 |
«لەوێ هێز بە داود دەبەخشم، چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم ئامادە دەکەم. |
أَعْدَاءَهُ أُلْبِسُ خِزْيًا، وَعَلَيْهِ يُزْهِرُ إِكْلِيلُهُ». | ١٨ 18 |
شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی، بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.» |