وَبَنُو يَسَّاكَرَ: تُولَاعُ وَفُوَّةُ وَيَاشُوبُ وَشِمْرُونُ أَرْبَعَةٌ. | ١ 1 |
کوڕەکانی یەساخاریش چوار بوون: تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن. |
وَبَنُو تُولَاعَ: عُزِّي وَرَفَايَا وَيَرِيئِيلُ وَيَحَمَايُ وَيِبْسَامُ وَشَمُوئِيلُ رُؤُوسُ بَيْتِ أَبِيهِمْ تُولَاعَ جَبَابِرَةُ بَأْسٍ حَسَبَ مَوَالِيدِهِمْ. كَانَ عَدَدُهُمْ فِي أَيَّامِ دَاوُدَ ٱثْنَيْنِ وَعِشْرِينَ أَلْفًا وَسِتَّ مِئَةٍ. | ٢ 2 |
کوڕەکانی تۆلاع: عوزی، ڕەفایا، یەریێل، یەحمەی، یەڤسام و ساموئێل، کە گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون. نەوەی تۆلاع بوون و لە ماوەی پاشایەتی داود، ژمارەیان بیست و دوو هەزار و شەش سەد جەنگاوەر بوو، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە. |
وَٱبْنُ عُزِّي يَزْرَحْيَا. وَبَنُو يَزْرَحْيَا: مِيخَائِيلُ وَعُوبَدْيَا وَيُوئِيلُ وَيِشِّيَّا. خَمْسَةٌ، كُلُّهُمْ رُؤُوسٌ. | ٣ 3 |
کوڕەکەی عوزی: یزرەحیا بوو، کوڕەکانی یزرەحیاش: میکائیل، عۆبەدیا، یۆئێل و یەشیا، ئەمانە هەر پێنجیان سەرکردە بوون. |
وَمَعَهُمْ حَسَبَ مَوَالِيدِهِمْ وَبُيُوتِ آبَائِهِمْ جُيُوشُ أَجْنَادِ ٱلْحَرْبِ سِتَّةٌ وَثَلَاثُونَ أَلْفًا، لِأَنَّهُمْ كَثَّرُوا ٱلنِّسَاءَ وَٱلْبَنِينَ. | ٤ 4 |
بەپێی ڕەچەڵەک و بنەماڵەکانیان، سی و شەش هەزار جەنگاوەری ئامادەباشیان هەبوو بۆ جەنگ، چونکە ژن و منداڵیان زۆر بوو. |
وَإِخْوَتُهُمْ حَسَبَ كُلِّ عَشَائِرِ يَسَّاكَرَ جَبَابِرَةُ بَأْسٍ، سَبْعَةٌ وَثَمَانُونَ أَلْفًا مُجْمَلُ ٱنْتِسَابِهِمْ. | ٥ 5 |
خزمەکانیشیان لە هەموو خێڵەکانی یەساخار، جەنگاوەری ئازا بوون بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە بە هەموویانەوە هەشتا و حەوت هەزار جەنگاوەر بوون. |
لِبَنْيَامِينَ: بَالَعُ وَبَاكَرُ وَيَدِيعَئِيلُ. ثَلَاثَةٌ. | ٦ 6 |
کوڕەکانی بنیامینیش سێ بوون: بەلەع، بەکەر و یەدیعێل. |
وَبَنُو بَالَعَ: أَصْبُونُ وَعُزِّي وَعَزِّيئِيلُ وَيَرِيمُوثُ وَعَيْرِي. خَمْسَةٌ. رُؤُوسُ بُيُوتِ آبَاءٍ جَبَابِرَةُ بَأْسٍ، وَقَدِ ٱنْتَسَبُوا ٱثْنَيْنِ وَعِشْرِينَ أَلْفًا وَأَرْبَعَةً وَثَلَاثِينَ. | ٧ 7 |
کوڕەکانی بەلەع پێنج بوون: ئەچبۆن، عوزی، عوزیێل، یەریمۆت و عیری، ئەمانیش گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، نەوەکانیان بەپێی ڕەچەڵەکیان بیست و دوو هەزار و سی و چوار جەنگاوەر بوون. |
وَبَنُو بَاكَرَ: زَمِيرَةُ وَيُوعَاشُ وَأَلِيعَزَرُ وَأَلْيُوعِينَايُ وَعُمْرِي وَيَرِيمُوثُ وَأَبِيَّا وَعَنَاثُوثُ وَعَلَامَثُ. كُلُّ هَؤُلَاءِ بَنُو بَاكَرَ. | ٨ 8 |
کوڕەکانی بەکەریش: زەمیرا، یۆعاش، ئەلیعەزەر، ئەلیۆعێنەی، عۆمری، یەرێمۆت، ئەبیا، عەناتۆت و عالەمەت، هەموو ئەمانە کوڕی بەکەر بوون. |
وَٱنْتِسَابُهُمْ حَسَبَ مَوَالِيدِهِمْ رُؤُوسُ بُيُوتِ آبَائِهِمْ جَبَابِرَةُ بَأْسٍ عِشْرُونَ أَلْفًا وَمِئَتَانِ. | ٩ 9 |
لەناو ڕەچەڵەکنامەکەیان بیست هەزار و دوو سەد جەنگاوەر تۆمار کران، بەپێی گەورەی بنەماڵەکانیان. |
وَٱبْنُ يَدِيعَئِيلَ بَلْهَانُ، وَبَنُو بَلْهَانَ: يَعِيشُ وَبَنْيَامِينُ وَأَهُودُ وَكَنْعَنَةُ وَزَيْتَانُ وَتَرْشِيشُ وَأَخِيشَاحَرُ. | ١٠ 10 |
کوڕەکەی یەدیعێلیش: بلهان بوو، کوڕەکانی بلهانیش: یەعوش، بنیامین، ئێهود، کەنعەنا، زێتان، تەرشیش و ئەحیشاحەر. |
كُلُّ هَؤُلَاءِ بَنُو يَدِيعِئِيلَ حَسَبَ رُؤُوسِ ٱلْآبَاءِ جَبَابِرَةُ ٱلْبَأْسِ سَبْعَةَ عَشَرَ أَلْفًا وَمِئَتَانِ مِنَ ٱلْخَارِجِينَ فِي ٱلْجَيْشِ لِلْحَرْبِ. | ١١ 11 |
هەموو ئەوانە گەورەی بنەماڵەکانی یەدیعێل بوون، حەڤدە هەزار و دوو سەد جەنگاوەری ئامادەباش بۆ جەنگ. |
وَشُفِّيمُ وَحُفِّيمُ ٱبْنَا عَيْرَ، وَحُوشِيمُ بْنُ أَحِيرَ. | ١٢ 12 |
شوپیم و حوپیم لە نەوەی عیر بوون، حوشیمیش لە نەوەی ئەحێر بوو. |
بَنُو نَفْتَالِي: يَحْصِيئِيلُ وَجُونِي وَيَصَرُ وَشَلُّومُ، بَنُو بِلْهَةَ. | ١٣ 13 |
کوڕەکانی نەفتالی: یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە بوون. |
بَنُو مَنَسَّى: إِشْرِيئِيلُ، ٱلَّذِي وَلَدَتْهُ سُرِّيَّتُهُ ٱلْأَرَامِيَّةُ. وَلَدَتْ مَاكِيرَ أَبَا جِلْعَادَ. | ١٤ 14 |
نەوەکانی مەنەشە: نەوەی مەنەشە لە کەنیزە ئارامییەکەی: ماکیری باوکی گلعاد. هەروەها ئەسریێل لە نەوەکانیان بوو. |
وَمَاكِيرُ ٱتَّخَذَ ٱمْرَأَةً أُخْتَ حُفِّيمَ وَشُفِّيمَ وَٱسْمُهَا مَعْكَةُ. وَٱسْمُ ٱبْنِهِ ٱلثَّانِي صَلُفْحَادُ. وَكَانَ لِصَلُفْحَادَ بَنَاتٌ. | ١٥ 15 |
ماکیر ژنێکی هێنا ناوی مەعکا بوو، کە خوشکی شوپیم و حوپیم بوو. هەروەها سەلۆفحاد لە نەوەکانی بوو، کە تەنها کچی هەبوو. |
وَوَلَدَتْ مَعْكَةُ ٱمْرَأَةُ مَاكِيرَ ٱبْنًا وَدَعَتِ ٱسْمَهُ فَرَشَ، وَٱسْمُ أَخِيهِ شَارَشُ، وَٱبْنَاهُ أُولَامُ وَرَاقَمُ. | ١٦ 16 |
مەعکای ژنی ماکیر کوڕێکی بوو ناوی لێنا پەرەش و براکەشی ناوی شەرەش بوو، کوڕەکانیشی ناویان ئولام و ڕەقەم بوون. |
وَٱبْنُ أُولَامَ بَدَانُ. هَؤُلَاءِ بَنُو جِلْعَادَ بْنِ مَاكِيرَ بْنِ مَنَسَّى. | ١٧ 17 |
کوڕەکەی ئولامیش: بدان بوو. ئەوانە نەوەی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون. |
وَأُخْتُهُ هَمُّولَكَةُ وَلَدَتْ إِيشْهُودَ وَأَبِيعَزَرَ وَمَحْلَةَ. | ١٨ 18 |
هەمۆلەخەتی خوشکی گلعادیش ئیشهۆد و ئەبیعەزەر و مەحلەی بوو. |
وَكَانَ بَنُو شَمِيدَاعَ: أَخِيَانَ وَشَكِيمَ وَلِقْحِي وَأَنِيعَامَ. | ١٩ 19 |
کوڕەکانی شەمیداعیش: ئەحیان، شەخەم، لیقحی و ئەنیعام. |
وَبَنُو أَفْرَايِمَ: شُوتَالَحُ وَبَرَدُ ٱبْنُهُ، وَتَحَثُ ٱبْنُهُ، وَأَلِعَادَا ٱبْنُهُ، وَتَحَثُ ٱبْنُهُ، | ٢٠ 20 |
نەوەی ئەفرایمیش بەرەو خوارەوە: شوتەلەح کوڕی ئەفرایم، بەرەد کوڕی شوتەلەح، تەحەس کوڕی بەرەد، ئەلیعادا کوڕی تەحەس، تەحەس کوڕی ئەلیعادا، |
وَزَابَادُ ٱبْنُهُ، وَشُوتَالَحُ ٱبْنُهُ وَعَزَرُ وَأَلِعَادُ، وَقَتَلَهُمْ رِجَالُ جَتَّ ٱلْمَوْلُودُونَ فِي ٱلْأَرْضِ لِأَنَّهُمْ نَزَلُوا لِيَسُوقُوا مَاشِيَتَهُمْ. | ٢١ 21 |
زاڤاد کوڕی تەحەس و شوتەلەح کوڕی زاڤاد. ئەفرایم دوو کوڕی دیکەشی بوو بە ناوی عێزەر و ئەلعاد، بەڵام کاتێک چوون بۆ ئەوەی ئاژەڵی گەتییەکان ببەن، لەلایەن پیاوانی گەتەوە کە خەڵکی خاکەکە بوون، کوژران. |
وَنَاحَ أَفْرَايِمُ أَبُوهُمْ أَيَّامًا كَثِيرَةً وَأَتَى إِخْوَتُهُ لِيُعَزُّوهُ. | ٢٢ 22 |
جا ئەفرایمی باوکیان ماوەیەکی درێژ ماتەمینی بۆ گرتن و خزمەکانیشی هاتن بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن. |
وَدَخَلَ عَلَى ٱمْرَأَتِهِ فَحَبِلَتْ وَوَلَدَتِ ٱبْنًا، فَدَعَا ٱسْمَهُ بَرِيعَةَ، لِأَنَّ بَلِيَّةً كَانَتْ فِي بَيْتِهِ. | ٢٣ 23 |
پاشان لەگەڵ ژنەکەیدا جووت بووەوە و ژنەکەی سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو و ناوی لێنا بەریعە، چونکە بەڵایەک بەسەر ماڵەکەیدا هاتبوو. |
وَبِنْتُهُ شِيرَةُ. وَقَدْ بَنَتْ بَيْتَ حُورُونَ ٱلسُّفْلَى وَٱلْعُلْيَا وَأُزَّيْنَ شِيرَةَ. | ٢٤ 24 |
هەروەها کچەکەی ناوی شەئرا بوو کە بێتحۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شەئرای بنیاد نا. |
وَرَفَحُ ٱبْنُهُ، وَرَشَفُ، وَتَلَحُ ٱبْنُهُ، وَتَاحَنُ ٱبْنُهُ، | ٢٥ 25 |
ڕەفەحیش کوڕی ئەفرایم بوو، ڕەشەف کوڕی ڕەفەح، تەلەح کوڕی ڕەشەف، تەحەن کوڕی تەلەح، |
وَلَعْدَانُ ٱبْنُهُ، وَعَمِّيهُودُ ٱبْنُهُ، وَأَلِيشَمَعُ ٱبْنُهُ، | ٢٦ 26 |
لەعدان کوڕی تەحەن، عەمیهود کوڕی لەعدان، ئەلیشاماع کوڕی عەمیهود، |
وَنُونُ ٱبْنُهُ، وَيَهُوشُوعُ ٱبْنُهُ. | ٢٧ 27 |
نون کوڕی ئەلیشاماع و یەشوع کوڕی نون. |
وَأَمْلَاكُهُمْ وَمَسَاكِنُهُمْ: بَيْتُ إِيلَ وَقُرَاهَا، وَشَرْقًا نَعَرَانُ، وَغَرْبًا جَازَرُ وَقُرَاهَا، وَشَكِيمُ وَقُرَاهَا، إِلَى غَزَّةَ وَقُرَاهَا. | ٢٨ 28 |
زەوی و زار و نشینگەکانیشیان شارۆچکەی بێتئێل و گوندەکانی دەوروبەری بوون، بەرەو ڕۆژهەڵاتیش نەعەران و بەرەو ڕۆژئاواش شارۆچکەی گەزەر و گوندەکانی، هەروەها شارۆچکەی شەخەم و گوندەکانی هەتا عەییا و گوندەکانی. |
وَلِجِهَةِ بَنِي مَنَسَّى بَيْتُ شَانَ وَقُرَاهَا، وَتَعْنَكُ وَقُرَاهَا، وَمَجِدُّو وَقُرَاهَا، وَدُورُ وَقُرَاهَا. فِي هَذِهِ سَكَنَ بَنُو يُوسُفَ بْنِ إِسْرَائِيلَ. | ٢٩ 29 |
بەلای سنوورەکانی نەوەی مەنەشەشدا، بێتشان و تەعنەک و مەگیدۆ و دۆر بوون. لەناو ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریاندا نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون. |
بَنُو أَشِيرَ: يَمْنَةُ وَيِشْوَةُ وَيِشْوِي وَبَرِيعَةُ وَسَارَحُ أُخْتُهُمْ. | ٣٠ 30 |
کوڕەکانی ئاشێر: یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە و سەرەح خوشکیان بوو. |
وَٱبْنَا بَرِيعَةَ: حَابِرُ وَمَلْكِيئِيلُ. هُوَ أَبُو بِرْزَاوَثَ. | ٣١ 31 |
کوڕەکانی بەریعە: حەڤەر و مەلکیێل، مەلکیێل باوکی بیرزایت بوو. |
وَحَابِرُ وَلَدَ يَفْلِيطَ وَشُومَيْرَ وَحُوثَامَ وَشُوعَا أُخْتَهُمْ. | ٣٢ 32 |
کوڕەکانی حەڤەر: یەفلێت، شۆمێر و حۆتام و شوەع خوشکیان بوو. |
وَبَنُو يَفْلِيطَ: فَاسَكُ وَبِمْهَالُ وَعَشْوَةُ. هَؤُلَاءِ بَنُو يَفْلِيطَ. | ٣٣ 33 |
کوڕەکانی یەفلێت: پاسەک، بیمهال و عەشڤات. ئەمانە کوڕەکانی یەفلێت بوون. |
وَبَنُو شَامَرَ: آخِي وَرُهْجَةُ وَيَحُبَّةُ وَأَرَامُ. | ٣٤ 34 |
کوڕەکانی شۆمێر: ئەحی، ڕوهگا، هوبا و ئارام. |
وَبَنُو هِيلَامَ أَخِيهِ: صُوفَحُ وَيَمْنَاعُ وَشَالَشُ وَعَامَالُ. | ٣٥ 35 |
کوڕەکانی هێلەمی براشی: چۆفەح، یەمناع، شێلەش و عامال. |
وَبَنُو صُوفَحَ: سُوحُ وَحَرَنْفَرُ وَشُوعَالُ وَبِيرِي وَيَمْرَةُ | ٣٦ 36 |
کوڕەکانی چۆفەح: سووەح، حەرنەفەر، شوعال، بێری، یەمرا، |
وَبَاصِرُ وَهُودُ وَشَمَّا وَشِلْشَةُ وَيِثْرَانُ وَبَئِيرَا. | ٣٧ 37 |
بەچەر، هۆد، شەما، شیلشا، یەتران و بئێرا. |
وَبَنُو يَثَرَ: يَفُنَّةُ وَفِسْفَةُ وَأَرَا. | ٣٨ 38 |
کوڕەکانی یەتەر: یەفونە، پیسپا و ئەرا. |
وَبَنُو عُلَّا: آرَحُ وَحَنِيئِيلُ وَرَصِيَا. | ٣٩ 39 |
کوڕەکانی عولا: ئارەح، حەنیێل و ڕیچیا. |
كُلُّ هَؤُلَاءِ بَنُو أَشِيرَ رُؤُوسُ بُيُوتِ آبَاءٍ مُنْتَخَبُونَ جَبَابِرَةُ بَأْسٍ، رُؤُوسُ ٱلرُّؤَسَاءِ وَٱنْتِسَابُهُمْ فِي ٱلْجَيْشِ فِي ٱلْحَرْبِ، عَدَدُهُمْ مِنَ ٱلرِّجَالِ سِتَّةٌ وَعِشْرُونَ أَلْفًا. | ٤٠ 40 |
هەموو ئەوانە لە نەوەی ئاشێر بوون. گەورەی بنەماڵە و پیاوی هەڵبژاردە و جەنگاوەر و سەرکردەی دیار بوون. بەپێی ڕەچەڵەکیان لە تۆمارەکاندا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئامادەباش بوون بۆ جەنگ بیست و شەش هەزار بوون. |